هاتوچۆى سلێمانى: دوو خوله‌ک هاتوچۆ راده‌گیرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، وه‌ک رێزێک بۆ قوربانیانى کاره‌ساتى کیمیابارانکردنى هه‌ڵه‌بجه، کاتژمێر 11:35 خوله‌کى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌ى دو خوله‌ک هاتوچۆى ئۆتۆمبێل له‌شه‌قامه‌کان راده‌گیرێت.
له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانی، ئاگادارى سه‌رجه‌م شۆفێرانى سنورى پارێزگاى سلێمانى ده‌کات، که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، کاتژمێر 11:35 خوله‌کى پێشنیوه‌ڕۆ بۆ ماوه‌ى دو خوله‌ک هاتوچۆى ئۆتۆمبێل له‌سه‌رجه‌مى شه‌قامه‌کان راده‌گیرێت، وه‌ک ڕێزێک بۆ قوربانیانى کاره‌ساتى کیمیابارانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید.
33 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له کۆتایى ڕۆژه‌کانى جه‌نگى ئێران-عێراق و به‌دیاریکراوى له 16ى ئازارى 1988 ھه‌ڵه‌بجه کیمیاباران کرا پێنج هه‌زار ھاوڵاتى کوردى بێ‌تاوان له ژن و منداڵ و گه‌نج و پیر شه‌ھیدکران و 10 هه‌زار که‌سى تریش برینداربون، ئه‌مه جگه له ونبونى سه‌دان منداڵ.
