نێچیرڤان بارزانى داواى ته‌بایى له حزبه‌کان ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆى هه‌رێمى کوردستان له یادى 33ساڵه‌ى کیمیابارانکردنى شارى هه‌ڵه‌بجه‌دا داواى ته‌بایى و یه‌کریزى له لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌کات.
ده‌قى په‌یامى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان:
ئه‌مڕۆ سى و سێ ساڵ به‌سه‌ر کیمیابارانکردنى هه‌ڵه‌بجه به ده‌ستى ڕ‌ژێمى به‌عس و شه‌هیدبوونى زیاتر له پێنج هه‌زار هاووڵاتیى بێ‌تاوان و برینداربوونى هه‌زارانى دیکه و وێرانبوونى شاره‌که و ده‌ربه‌ده‌ربوونى خه‌ڵکه‌که‌یدا، تێده‌په‌ڕێت.
له یادى هه‌رگیز له‌یادنه‌چووى ئه‌و مه‌رگه‌ساته گه‌وره‌یه‌ى به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا هات، وێڕاى دروود و سڵاو و سه‌ردانه‌واندن له ئاست شه‌هیدان و قوربانییه‌کاندا، وه‌ک هه‌میشه جه‌خت له یه‌کڕیزى و ته‌بایى و پێکه‌وه‌ییى هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌کانى کوردستان ده‌که‌ینه‌وه. وه‌فاداریمان بۆ خوێنى شه‌هیدان و به‌فیڕۆنه‌چوونى ڕه‌نج و خه‌باتى گه‌له‌که‌مان، هه‌ر ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێت.
له‌م یاده‌دا دووباره جه‌خت له بایه‌خدانى زیاتر به هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵکه‌که‌ى ده‌که‌ینه‌وه. خزمه‌تى برینداران و که‌سوکارى قوربانییان، کار و هه‌نگاوى زیاترمان لێ ده‌خوازێت که شایسته‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و دانیشتووانه سه‌ربه‌رز و سته‌مدیده‌که‌ى بێت.
داواکارین حکوومه‌تى عێراقى فیدراڵ، وه‌ک به‌رپرسیاریه‌تیى یاسایى و ئه‌خلاقی، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌رکى خۆى جێبه‌جێ بکات و بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى دانیشتووان و ژینگه‌ى وێران‌کراو و ژاراویکراوى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، هه‌نگاوى کرده‌یى بنێت.
له یادى مه‌رگه‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌دا داوا له کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌ین کارى جددى بکه‌ن بۆ قه‌ده‌غه‌کردنى به‌رهه‌مهێنان و به‌کارهێنانى هه‌موو جۆره چه‌کێکى کۆمه‌ڵکوژ و بنه‌بڕکردنى چه‌ک و ته‌کنۆلۆژیاى مردن. ده‌بێ ئه‌مه خه‌مى هه‌موو جیهان بێت له‌پێناو پاراستنى ژیان و ژینگه و شارستانییه‌تدا.
شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو شه‌هیدانى گه‌له‌که‌مان هه‌میشه له یادمانن و له ویژدانى کوردستانییاندا زیندوون. سڵاو و دروود بۆ گیانى پاکیان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
٢٠٢١/٣/١٦
