بۆ ڕێککه‌وتن وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ ده‌گاته‌وه به‌غدا
"سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان داهات و خه‌رجیه‌کانیان ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى ده‌کرێت"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ وه‌فدى دانوستانکارى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌کات به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى بودجه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ى ئازارى 2021، جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"ئه‌مڕۆ شاندى دانوستانکارى حکومه‌تى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى بودجه سه‌ردانى به‌غدا ده‌کات".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى کیمیابارانى شارى هه‌ڵبجه‌وه رایگه‌یاند:"ئێمه نیگه‌رانین له‌وه‌ى نه‌توانراوه حکومه‌تى عێراق به‌پێى پێویست به‌ده‌م داواکارى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ى قوربانیانى هه‌ڵه‌بجه بچێت، خۆمان به به‌رپرسیار ده‌زانین و درێغى ناکه‌ین له خزمه‌تکردنى هه‌ڵه‌بجه".
هاوکات جووتیار عادل باسى له‌وه‌کرد هه‌رێمى کوردستان به‌پێى ئه‌و بودجه‌یه‌ى ئاماده‌کراوه له قۆناغى کۆتاییدایه، وتیشى:"هه‌ڵه‌بجه تایبه‌تمه‌ندى ده‌بێت و له‌به‌رچاو ده‌گیرێت، به‌پێى پلانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بودجه‌ى بۆ ته‌رخانده‌کرێت و پرۆژه و خزمه‌تگوزارى بۆ جێبه‌جێده‌کرێت".
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان داهات و خه‌رجیه‌کانیان ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى ده‌کرێت و به‌مزوانه‌ش پرۆژه‌یاساکه ئاماده ده‌کرێت.
