کازمى: هه‌ڵه‌بجه به‌ڵگه‌نه‌مه‌یه‌کى گرنگه نه‌ته‌وه‌ى کورد داویه‌تی

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاند:" هه‌ڵه‌بجه به‌ڵگه‌نه‌مایه‌کى گرنگ و قوربانییه‌کى گه‌وره و به‌نرخه، که نه‌ته‌وه‌ى کورد داویه‌تی".
ئه‌مڕۆ 16ى ئازارى 2021، له‌ساڵیادى 33 ساڵى کیمیابارانکردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق ده‌ڵێت:" هه‌ڵه‌بجه بیرینێکى قوڵ و ملهوڕى و سته‌ممان بیرده‌خاته‌وه کاتێک وه‌ک ئامرازێک ده‌که‌ویته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدار."
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"ئه‌مڕۆ ئیلهام له قوربانیدان و ناڵه‌ى شه‌هیده‌کان وه‌رده‌گرن بۆ بنیاتنانى عێراقێکى دیکه، عێراقێکى ئازاد و دیموکراسى که هاوڵاتیان له هه‌ر جێگایه‌کى ئه‌م خاکه پیرۆزه بن شانازى پێوه بکه‌ن".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار