حکومه‌تى هه‌رێم پشووى نه‌ورۆزى راگه‌یه‌ند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، رۆژانى 21، 22، و 23 به‌پێى ڕۆژمێرى فه‌رمى پشوى فه‌رمییه و ڕۆژى چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ى هه‌مان هه‌فته، که ده‌کاته 24و 25 ئازارى 2021 پشوه له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌کان.
جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، " به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى نوێى کوردییه‌وه، ڕۆژانى یه‌کشه‌ممه، دوشه‌ممه و سێشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتو که ده‌کاته 21و 22و 23ى ئازارى 2021، به‌پێى ڕۆژمێرى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ته‌واوى دامه‌زراوه‌کانى حکومه‌ت، پشوى فه‌رمیه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕۆژى چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ى هه‌مان هه‌فته، که ده‌کاته 24و 25 ئازارى 2021، پشوى فه‌رمییه.
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داواى له هاوڵاتیان کرد له ڕۆژانى نه‌ورۆزدا پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کانى تایبه‌ت به خۆپارێزى له په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا بن.
