له‌په‌رله‌مانى کوردستان گرژى دروست بوو په‌رله‌مانتارێک کرایه ده‌ره‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان کرایه ده‌ره‌وه‌ى دواى ئه‌وه‌ى ناوى جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆک کۆمارى پێشوترى عێراقى هێنا بۆ ئازادکردنى فرۆکه‌وانه‌که‌ى هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ى ئازارى 2021، له ساڵیادى 33 ساڵى کیمیابارانکردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا شیرین ئه‌مین، په‌رله‌مانتارى گۆڕان له‌په‌رله‌مان وتى:" مام جه‌لال فرۆکه‌وانه‌که‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى ئازادکردووه"، به‌و هۆیه‌وه گرژى له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان دروست بوو فراکسیۆنى یه‌کێتى داوایان کرد بکرێته ده‌ره‌وه‌و ناوهێنانى تاڵه‌بانیان به "هێڵى سور"دانا.
دواى ئه‌وه‌ى شیرین ئه‌مین کرایه ده‌ره‌وه‌ى هۆڵى په‌رله‌مان، کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌سه‌ر بارودۆخى هه‌ڵه‌بجه ده‌ستى پێکرده‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار