قوباد تاڵه‌بانى: به کۆچى دوایى دکتۆر که‌مال مه‌زهه‌رزیانێکى گه‌وره به‌رمیلله‌ته‌که‌مان که‌وت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌بۆنه‌ى کۆچى دوایى نووسه‌ر و مێژوونووسى کورد دکتۆر که‌مال مه‌زهه‌ر، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم پرسه‌نامه‌یه‌کى ئاڕاسته کردووه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌دات " به‌کۆچى دوایى ئه‌م رووناکبیره گه‌وره‌یه‌ى کورد زیانێکى گه‌وره به‌ر میلله‌ته‌که‌مان که‌وت".
ده‌قى پرسه‌نامه‌ى قوباد تاڵه‌بانى:
به‌ڕێزان که‌سوکار و بنه‌ماڵه‌ى کۆچکردوو پرۆفیسۆر دکتۆر (که‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د)
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه هه‌واڵى ماڵئاوایى پرۆفیسۆر دکتۆر (که‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د) نووسه‌ر و مێژوونوس و لێکۆڵه‌رى ناسراوى گه‌لى کوردم پێگه‌یشت، به‌م بۆنه غه‌مناکه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌که‌ى و گه‌لى کوردستان به‌گشتى ده‌که‌م.
دکتۆر که‌مال مه‌زهه‌ر که‌سایه‌تییه‌کى ئاکادیمى بوو، خاوه‌نى ده‌یان لێکۆڵینه‌وه و کتێبى فه‌لسه‌فه‌ى مێژوویى بوو له‌سه‌ر کورد و کوردستان و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه و شاکارى نایاب.
به‌کۆچى دوایى ئه‌م رووناکبیره گه‌وره‌یه‌ى کورد زیانێکى گه‌وره به‌ر میلله‌ته‌که‌مان که‌وت، به دڵنیاییه‌وه ناو و پێگه و یاد و یاده‌وه‌رى دکتۆر (که‌مال مه‌زهه‌ر) له‌گه‌ڵ شاکاره‌کانیدا هه‌ر به‌نه‌مرى ده‌مێننه‌وه.
له په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواکارین کۆچکردوو به به‌هه‌شتى به‌رین شادبکات و ئه‌مه‌ش دوا کۆستى بنه‌ماڵه‌که‌یان بێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
قوباد تاڵه‌بانی
جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
