مه‌لابه‌ختیار باس له "دزه‌کانى" کاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه ده‌کات
"ده‌ستى تاوانیان بردۆته گیرفانى قوربانیه‌کان و پاره‌کانیان دزیووه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌لابه‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان نوسیویه‌تی، " ژماره‌یه‌ک تاوانبار له‌کاتى کاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌ناو شاره‌که‌دا گه‌ڕاون و ته‌رم ته‌رم هه‌ڵیانداونه‌ته‌وه و ملوانکه‌ى ژنان و ئه‌نگوستى ده‌ستیان و سه‌عاته‌کانیان کۆکردۆته‌وه. ده‌ستى تاوانیان بردۆته گیرفانى قوربانیه‌کان و پاره‌کانیان دزیوه."
له‌پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک، مه‌لابه‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان، به‌بۆنه‌ى یادى 33 ساڵه‌ى کیمیابارانکردنى هه‌ڵه‌بجه، ئاماژه‌ى به‌وه کردوه، " که‌یادى هه‌ڵه‌بجه ده‌کرێته‌وه، جگه له فاشیه‌تى به‌عس، له ناخمدا، برینێکى تر ده‌کولێته‌وه. یٔه‌ویش زامى یٔه‌و تاوانبارانه‌یه که له‌کاتى مه‌رگه‌ساته‌که‌دا، به‌ناو شاره‌که‌دا گه‌ڕاون و ته‌رم ته‌رم هه‌ڵیانداونه‌ته‌وه و ملوانکه‌ى ژنان و یٔه‌نگوستى ده‌ستیان و سه‌عاته‌کانیان کۆکردۆته‌وه. ده‌ستى تاوانیان بردۆته گیرفانى قوربانیه‌کان و پاره‌کانیان دزیوه."
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى:" له خه‌ڵکى باوه‌ێ پێکراوم بیستووه که، تاوانبارى وا هه‌یه (هه‌ن ماون و هه‌شن نه‌ماون) په‌نجه‌ى یٔاوساوى ده‌ستى ژنانیان بڕیوه، هه‌تا یٔه‌ڵقه‌و یٔه‌نگوستیله‌کانیان ببه‌ن."
له‌م تاوانبارانه هه‌یه کاربه‌ده‌ست و پله‌ى سه‌ربازى گه‌وره‌یان هه‌یه من یٔێستاش قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناکه‌م
هاوکات مه‌لا به‌ختیار نوسیویه‌تی:" ئه‌وانه ماڵانیان تاڵان کردوه و له رۆژهه‌ڵاتى کوردستاندا فرۆشتویانه. له‌م تاوانبارانه هه‌یه کاربه‌ده‌ست و پله‌ى سه‌ربازى گه‌وره‌یان هه‌یه! من یٔێستاش قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناکه‌م!".
