مه‌سرور بارزانى به‌فه‌رمى شێخى ئه‌زهه‌ر بانگێشتى کوردستان ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى رایگه‌یاند، به فه‌رمى بانگهێشتنامه‌یه‌کى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى گه‌یاندووه‌ته دکتۆر ئه‌حمه‌د ته‌یب، شێخى ئه‌زهه‌ر به‌مه‌به‌ستى سه‌ردانیکردنیان بۆ هه‌رێمى کوردستان.
پشتیوان سادق، وه‌زیرى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌که‌یان بۆ میسر، چاویان به شێخى ئه‌زهه‌ر که‌وتووه و بانگهێشتنامه فه‌رمییه‌که‌یان پێداوه.
وه‌زیرى ئه‌وقاف ده‌ڵێت، له سه‌ردانه‌که‌دا پێزانینى سه‌رکردایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان و مامۆستایانى ئایینی‌یان گه‌یاندووه بۆ "رۆڵى میانڕه‌ویى ئه‌زهه‌ر له گه‌یاندنى په‌یامى پیرۆزى ئیسلام".
هه‌روه‌ها پشتیوان سادق، گفتوگۆش له‌باره‌ى قوتابیانى هه‌رێمى کوردستان له زانکۆ و ناوه‌نده‌کانى خوێندن له ئه‌زهه‌ر کراوه و "شێخى ئه‌زهه‌ر باسى له رۆڵى زانایان و رۆشنبیرانى کورد کردووه له خزمه‌ت ئایین و موسڵماناندا"،
هاوکات وه‌زیرى ئه‌وقاف به‌خێرهاتنى شێخى ئه‌زهه‌رى بۆ هه‌رێمى کوردستان کردووه و ده‌شڵێت، شێخى ئه‌زهه‌ر "ھه‌رێمى کوردستانى به شوێنێکى ئارام و لانه‌ى پێکه‌وه‌ژیان وه‌سف کرد، خۆشحاڵیى خۆى به بانگھێشتنامه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان نیشاندا".
