سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان:سه‌رۆکى په‌رله‌مان لایه‌ندارى کردووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فراکسیۆنى گۆڕان بایکۆتى دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى کوردستانى کرد، سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان ڕایگه‌یاند" به‌هۆى لایه‌ندارى سه‌رۆکى په‌رله‌مان بایکۆتى دانیشتنى په‌رله‌مانمان کردووه".
گوڵستان سه‌عید سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند" که به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رۆکى په‌رله‌مان لایه‌ندارى کردووه و شیرین ئه‌مینى نه‌کردووه‌ته ژووره‌وه بۆ هۆڵى په‌رله‌مان دانیشتنه‌که‌یان جێهێشتووه و بایکۆتى کۆبوونه‌وه‌که‌یان کردووه".
له دانیشتنى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى کوردستان شیرین ئه‌مین، په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى گۆڕان باسى له‌ئازادکردنى ئه‌و فڕۆکه‌وانه کرد، که هه‌ڵه‌بجه‌ى کیمیاباران کرد و وتی" دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م وێنه‌یه‌ى فرۆکه‌وانه ده‌ربازبووه‌که‌ى کیمابارانى هه‌ڵه‌بجه‌م به‌رز کرده‌وه له ناو هۆڵى په‌رله‌مان ئێستا ناهێڵن داخلى هۆڵى په‌رله‌مان ببم له لایه‌ن پۆلیسه‌کانه‌وه ڕێگریم لێ ده‌کرێت"، که ئه‌مه‌ش بووه هۆى نیگه‌رانکردنى په‌رله‌مانتارانى یه‌کێتى و هه‌وڵیاندا هێرشى بکه‌نه سه‌رى.
