کازمى هێنانه‌وه‌ى ته‌رمى دکتۆر که‌مال مه‌زهه‌رى له ئه‌ستۆ گرت
"به ڕۆشتنى عێراق شاره‌زایه‌کى دیارى له راگه‌یاندن و بیر و رۆشنبیرى و مێژوودا له ده‌ستدا"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مسته‌فا کازمى له په‌یامێکدا سه‌ره‌خۆشى خۆى بۆ کۆچى دوایى که‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د، مێژوونوس و نوسه‌رى دیارى کورد ده‌ربڕى و له‌په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت: "به‌کۆچى دوایى که‌مال مه‌زهه‌ر، عێراق سونبولێکى دیارى مێژوو و رۆشنبیریى و هزر و راگه‌یه‌ندنى له‌ده‌ستدا."
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ى ئازارى 2021 مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق له توێتێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، "ئه‌مڕۆ که‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د، دواى ئه‌وه‌ى به‌سه‌ختى له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌کى درێژخایه‌ن جه‌نگا، مێژوونوس و سنوبولى دیارى عێراقى ئه‌م جیهانه‌ى جێهێشت، به ڕۆشتنى عێراق شاره‌زایه‌کى دیارى له راگه‌یاندن و بیر و رۆشنبیرى و مێژوودا له ده‌ستدا."
هه‌روه‌ها مسته‌فا کازمى باسى له‌وه‌شکردووه، "ژیانى ناوبراو پێ بوو له به‌رهه‌مى ئه‌کادیمى و به‌خشین له بوارى توێژینه‌وه‌دا، هه‌روه‌ها سه‌روه‌تێکى ده‌وڵه‌مه‌ندى له لێکۆڵینه‌وه و کتێب و شیکردنه‌وه له‌دواى خۆى جێهێشت، که ژیانى هزرى عێراقى ده‌وڵه‌مه‌ند کرد، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى سه‌رپه‌رشتى کردن و پێگه‌یاندنى ده‌یان ئه‌کادیمى و نامه‌ى زانکۆیى."
هاوکات، کازمى فه‌رمانى به لایه‌نه فه‌رمییه‌کانى حکومه‌ت کرد به گواستنه‌وه‌ى ته‌رمى که‌مال مه‌زهه‌ر له وڵاتى ئه‌ڵمانیاوه بۆ دوا مه‌نزڵگه‌ى خۆى له عێراق.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، که‌مال مه‌زهه‌ر مێژونوسى دیارى کورد له ته‌مه‌نى 84 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى وڵاتى ئه‌ڵمانیا کۆچى دواییکرد.
