بۆ ماوه‌یه‌کى که‌م په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونى له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئه‌نجامدرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزه‌رانى عه‌بدوڵا ئۆچ ئالان رابه‌رى زیندانیکراوى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) رایده‌گه‌یه‌نن بۆ ماوه‌یه‌کى که‌م په‌یوه‌ندیه‌کى ته‌له‌فونى له نێوان عه‌بدوڵا ئۆچ ئالان و براکه‌ى (محه‌مه‌د ئۆچ ئالان) سازکراوه‌و دواتر پچڕاوه.
نووسینگه‌ى یاسایى سه‌ده ده‌رباره‌ى چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆچ ئالان له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ده‌ڵێت: " بنه‌ماڵه‌ى به‌ڕێز ئۆجالان بۆ ئه‌وه‌ى که له‌گه‌ل ڕێزدار ئۆجالاندا مافى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونى به‌کار بهێنن له لایه‌ن داواکارى گشتییه‌وه بانگ کراون و چاوپێکه‌وتن پچرا."
ئه‌مه له‌کاتێکدایه چالاکى مانگرتن له خواردنى گیراوانى په‌که‌که و پاژک له زیندانه‌کانى کوردستان وتورکیا له دژى گۆشه‌گیرى له سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌رى په‌که‌که و پێشلکردنى مافى گیراوانى سیاسى له 27ى ته‌شرینى دووه‌م ده‌ستیپێکردووه، ئه‌مڕۆ له ڕۆژى 119 هه‌مینى خۆیدا به‌رده‌وامه.
ده‌قى ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ى نووسینگه‌ى یاسایى سه‌ده:
" بنه‌ماله‌کانى موه‌کله‌کانى ئێمه به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان، خه‌یرى کۆنار، حامیلى یه‌ڵدرم، ڤه‌یسێ ئاتاش که له ئیمڕالى ده‌مێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى موه‌کله‌کنمان بتوانن له‌گه‌ل بنه‌ماڵه‌کانیاندا پێوه‌ندى ته‌له‌فوونى بگرین له لایه‌ن داواکارى گشتییه‌وه بانگهێشت کران.
پێوه‌ندییه‌که که محه‌مه‌د ئۆجالان براى به‌ڕێز ئۆجالان ئه‌نجامیدا دواى ماوه‌یه‌کى کورت پچرا، پێوه‌ندییه‌که به‌رده‌وامى نه‌کردووه. دیسانه‌وه چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ل به‌ڕێز حامیلى یه‌ڵدرێم زۆر کورت بووه، به‌ڵام به‌ڕێز عومه‌ر خه‌یرى کۆنار و ڤه‌یسێ ئاتاش له دژى هه‌لوومه‌رجى گۆشه‌گیرى ئاماده‌ى چاوپێکه‌وتنه‌که نه‌بوون و ئیدانه‌یان کرد و چاوپێکه‌وتنیان ئه‌نجام نه‌دا."
وه‌ک ده‌زانرێت له ڕۆژى ٢٧ى نیسانى ٢٠٢٠ هیچ زانیارییه‌ک له به‌ڕێز ئۆجالان ده‌ست نه‌که‌وتوو. له چاوپێکه‌وتنى دوایى ئێمه که پارێزه‌ره‌کانمان ئه‌نجامیاندا ڕۆژى ٧ى ته‌باخى ٢٠١٩ بوو. دواتر له ١٤ى ئادارى ٢٠٢١ له‌سه‌ر تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌رباره‌ى دۆخى ته‌ندرووستى به‌ڕێز ئۆجالان هه‌ندێک هه‌واڵ بڵاوکرایه‌وه. دواى ئه‌وه ئێمه بۆ دڵنیابوونه‌وه له ته‌درووستى به‌ڕێز ئۆجالان داواى چاوپێکه‌وتنى ڕووبه‌ڕوومان کرد که مافێکى یاساییه. به‌ڵام هیچ وڵامێکمان نه‌دراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆش بۆ زانینى دۆخى به‌ڕێز ئۆجالان دیسانه‌وه هیچ ئاگاییه‌کمان ده‌ست نه‌که‌وت. سه‌ردانى ئێمه بۆ چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ل به‌ڕێز ئۆجالان له به‌ندیخانه‌ى ئیمڕالى به‌رده‌وام ده‌کات. ئه‌وه‌نده‌ى که چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ل به‌ڕێز ئۆجالاندا کراوه،وتراوه که به‌جێگه‌نه‌هێنانى ئه‌و داواکاریه قه‌بووڵ ناکرێت و ئه‌وه‌ى خستووه‌ته ڕوو که ئه‌مه دوور له یاسایه، دواتر پێوه‌ندییه‌که پچڕا.
ئه‌م بابه‌ته بۆ راى گشتى ڕاده‌گه‌ێنین، به‌رپرسان ده‌بێت به پێى یاسا مامه‌ڵه بکه‌ن."
