سه‌باح هه‌ورامی: چوار جۆرى کۆرۆناى گۆڕاو له سلێمانى تۆمارکراون

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ئاشکرایکرد، چوار جۆرى کۆرۆناى گۆڕاو له شارى سلێمانى تۆمارکراون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ى ئازارى 2021 له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له فه‌یسبوک ئاشکرایکرد"له شارى سلێمانى چوار جۆرى گۆڕاوى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمار کراون."
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوه‌وه ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاو له شارى سلێمانى تۆمار کراوه.
هاوکات وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم هۆشدارى ده‌دات و ده‌ڵێت ئاماره‌کانى رۆژانه 750 که‌سى تووشبووى کۆرۆناى تێپه‌راندووه.
سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ هه‌ینى رایگه‌یاند ژماره‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى کۆرۆنا رۆژانه 750 که‌سى تێپه‌راندووه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار