سه‌رۆکى یه‌کێتى زانایان داوا ده‌کات به‌ده‌م داواکارییه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانییه‌وه بچن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى یه‌کێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان په‌یامێکى ئاراسته‌ى لایه‌نه سیاسیه‌کان کرد و تێیدا داواده‌کات هه‌مووان به‌پیر په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمه‌وه بچن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئازارى 2021، عه‌بدوڵا مه‌لا وه‌یسى سه‌رۆکى یه‌کێتى زانایان له‌پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک په‌یامێکى ئاراسته‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان کردوه و تێیدا نوسیویه‌تی:" گرنگه لایه‌نه سیاسیه‌کان ئه‌م به‌هاره بکه‌نه به‌هارى ئاشتی."
له په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکى یه‌کێتى زانایاندا هاتووه،" هیواخوازم به‌هارى ئه‌مساڵ به‌هارى ئاشتى و ئاشتبونه‌وه‌و یه‌کخستنه‌وه‌ى نێو ماڵى کورد بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌م قۆناغه‌ى گه‌له‌که‌مان پێى تێپه‌ێ ده‌بێت وا ده‌خوازێ هه‌موان له پێناو ئامانجى گشتى و نه‌ته‌وه‌یى تێ‌بکۆشین و به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى کوردستان له‌به‌ر چاو بگرین."
سه‌رۆکى هه‌رێم له دوا په‌یامى به بۆنه‌ى نه‌ورۆز ده‌ستپێشخه‌ریه‌کى گرنگى وروژاند به‌وه‌ى دواى نه‌ورۆز بانگهێشتى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان ده‌کات بۆ کۆبونه‌وه‌یه‌کى تایبه‌ت
هاوکات نوسیویه‌تى ئه‌و هه‌نگاوه دڵخۆشکه‌رو ئومێد به‌خشه بۆ ئێستاى گه‌له‌که‌مان، چونکه ده‌مێکه خه‌ڵکى کوردستان چاوه‌ڕوانى هه‌نگاوى له‌م جۆره‌یه.
له کۆتایى په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکى یه‌کێتى زانایان ده‌ڵێت،" به پێى ئه‌زمون وه‌رگرتن له روداوه‌کانى رابردو وه به‌هه‌مو پێوه‌رو شرۆڤه‌کان ده‌رکه‌وتوه خاڵى به‌هێزى کورد له یه‌کبون و یه‌کهه‌ڵوێستى و ته‌بایى نێوماڵى خۆى بوه، ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێ هه‌موان هیممه‌تى بۆ بکه‌ن."
وتوشیه‌تی،"ده‌خوازم سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌کان له سۆنگه‌ى به‌رپرسیارێتى و له‌به‌رچاوگرتنى ئامانجى نیشتمانى به ستراتیژ‌و هه‌نگاوى ئاشتیانه لێک نزیک ببنه‌وه‌و ئه‌جێنداى ته‌سک و حزبى و تایبه‌تى وه‌لاوه‌بنێن و، به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى نه‌ته‌وه‌یى له‌به‌ر چاو بگرن."
