هۆشیار عەبدوڵا: گرفتی پشكی هەرێم لە بودجە چارەسەرنەكراوە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ئەندامێكی هاوپەیمانی هیوا دەڵێت:" گرفتەكانی پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق وەك خۆیەتی و ئەمرۆ لیژنەی دارایی و وەزیرەكانی حكومەت كۆبونەتەوەو هیچ باسێكی لەسەر نەكرا".

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند:"ئەمرۆ وەك لیژنەی دارایی لەگەڵ زۆرینەی وەزیرەكانیی حكومەت كۆبونەتەوە، لەو كۆبونەوەیەدا باسی چەند پرسێكی سەرەكیی كرا لەوانە، كورتهێنان، قەرزكردن، نرخی نەوت و بەهای دینار بەرابەر دۆلاری ئەمریكی و دەڵێت: پشكی هەرێم و كێشەكانیی تا ئێستا وەكو هەفتەی پێشوە و هیچ گۆرانێكی بەسەردا نەهاتوە".

ناوبراو راشیگەیاند:" لەو كۆبونەوەیەدا كە لە  كاتژمێر 10 ی بەیانی تا دووی دوای نیوەرۆی خایاند جگە لەو باسانەی سەرەوە بەهیچ شێوەیەك باسی پشكی هەرێم نەكراوەو دوای كۆبونەوەیان لەگەڵ حكومەت تا ئێستا لیژنەی دارایی بەردەوامە لە كۆبونەوەی تایبەتی خۆی و گفتوگۆی ئەو كێشانەی سەرەوە دەكات".
بڕیارە وەفدی حكومەتی هەرێم بگەرێتەوە بەغدا و بۆ دواین دانوساندن لەگەڵ لایەنەكان كۆبونەوە ئەنجام بدات، چونكە سبەینێ یەكشەممە دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە بودجەی 2021 دەستپێدەكات.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار