"هێزێكی شەڕكەری ئەمریكا گەیشتە هەولێر"

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ماڵپەڕی كەناڵی دجلەی عێراقی بڵاویكردەوە هێزێكی شەڕكەری ئەمریكا گەیشتووەتە فڕۆكەخانەی هەولێر لە هەرێمی كوردستان.
ئەمشەو ماڵپەڕی كەناڵی دیجلەی عێراق لەچەند سەرچاوەیەكی سەربازییەوە‌ بڵاویكردووەتەوە كە هێزەكەی ئەمریكا ناسراوە بە "فیرقەی شەڕكەر" و لە بنكەی سەربازیی هەریر لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر جێگیر كراون.

هەروەها ئەو ماڵپەڕە ئەوەی ئاشكراشیكردووە كە ژمارەیەك فڕۆكەی ئەمریكا كێوماڵی ئاسمانیی دەوروبەری هەولێریان لەگەڵ گەیشتنی هێزە شەڕەكەكە كردووە بۆ پاراستنیان لە هەر هێرشێك لەكاتی نیشتنەوەیان لە فڕۆكەخانەكە.
لە بەیاننامەیەكدا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش ئەو هەواڵە رەتدەكاتەوە كە هێزی شەڕكەری نوێ گەیشتبێتە عێراق و رایگەیاند" هەموو ئەوانەی لە عێراقدا هەن، راوێژكاری سەربازین و لەژێر  فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی حكومەتی عێراقدا كار دەكەن".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار