بەرپەرسێكی هەرێم لەسەر "گەندەڵی" بەحەوت ساڵ زیندانی سزادرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، بەڕێوەبەری باجی دەرامەتی قەزای زاخۆ، لەسەر كەیسی گەندەڵی بە حەوت ساڵ زیندانیكردن سزادراوە.
هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند:" بەڕێوەبەری باجی دەرامەتی قەزای زاخۆ، لەسەر كەیسی گەندەڵی، حەوت ساڵ زیندانیكردن سزادرا".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، كەیسی گەندەڵی كەسانی دیكە لەبەردەستدایە و ئەوانیش بڵاودەكەنەوە.
22ی (شوبات/2)ی 2021 دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند، لەسەر داوای دەستەی دەسپاكی هەرێم ئەنجومەنی دادوەری، بڕیاریاندا بە پێكهێنانی دادگایەكی تاوان بۆ دادگاییكردنی سەرجەم تۆمەتبارانی تاوانەكانی گەندەڵی بەناوی (دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی) لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و تایبەتمەند دەبێت بە بینینی كەیسەكانی گەندەڵی.
