ئەمڕۆ زۆرترین وەزارەت و دەستە موچە وەردەگرن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی ئازاری 2021، مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ی تر دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه پێشتر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای گشتی ئاسایش، وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، وه‌زاره‌تی پلاندانان، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، ده‌زگای مین، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌ش ده‌كرێت.
رۆژی دووشه‌ممه 29ی ئازاری 2021، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی گه‌شتوگوزار، كاره‌با، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابه‌ش ده‌كرێت.
رۆژی سێشه‌ممه 30ی ئازار مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه و رۆژی چوارشه‌ممه 31ی ئازاری 2021، مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت.
