پێنج كاتژمێری دیكە پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی کۆدەبێتەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای نزیکەی 4 مانگ گفتوگۆکردن و ناکۆکی نێوان لایەنەکان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەکە کۆببێتەوە.

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، کاتژمێر 3:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە (28ی ئازاری 2021) پەرلەمان دانیشتنی تایبەت بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق ئەنجام دەدات.

دواخستنی کۆبونەوەی پەرلەمان کە بڕیاربو رۆژی شەممە ئەنجام بدرێت وەک پێدانی دەرفەت بۆ لایەنەکان دەبینرێت بەمەبەستی گەیشتن بەرێککەوتن لەسەر ئەو برگە و مادانەی ناکۆکیان لەسەرە، هاوکات دوێنێ لیژنەی دارایی میواندری هەرسێ وەزیری نەوت، دارایی و پلاندانان کران بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر نرخی نەوت و ئەو ژمارانەی  کە لە بودجەدا جێگر دەکرێن.

شەوی رابردوش به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ و دواین بڕیار له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021، شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشته‌ به‌غدا.

به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی 14ی ئازاری 2021ی نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان و  لیژنه‌ی دارایی عێراق پێویسته‌ ھه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی شایسته‌ داراییه‌كانی، 460000  به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، هه‌روه‌ها 30000  به‌رمیل نه‌وت بۆ كاره‌با و 180000به‌رمیلی دیكه‌ی بۆ تێچوی ده‌رھێنان، ھه‌روه‌ھا 20000 به‌رمیل بۆ پترۆدۆلار ده‌درێت به‌ ھه‌رێمی كوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار