نرخی نەوت بەرزبوویەوە
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوویەوە و زیاد لە دوو دۆلار هەڵکشانی بەخۆیەوە بینی، بە جۆرێك نەوتی خاوی برێنت گەیشتە زیاتر لە ٦٤ دۆلار.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١، نەوتی خاوی برێنت بە ٦٤ دۆلار و ٥٧ سەنت لە بازارەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوە کرا، ئەمەش بە بەراورد بە نرخی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو دۆلار و ٦٢ سەنت زیادیکردووە.
هەروەها نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بە ٦٠ دۆلار و ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوە کرا، لەکاتێکدا لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو نرخەکەی ٥٨ دۆلار و ٥٦ سەنت بوو.
لەماوەی رابردوودا نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نزیك بوویەوە لە ٧٠ دۆلار بەڵام دواتر بەهۆی کەمی خواستەوە دیسان نرخەکەی دابەزیووە.

بابهتی پهیوهندیدار