سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک وەك یەكەم كەس لەدوای كەرتی تەندروستی پێكوتەی كۆرۆنای وەرگرت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە دهۆک کوتان بەپێکوتەی ئەسترازێنیکا دەستیپێکرد. پشکی پارێزگاکە لە پێکوتەکە 11 هەزار و 500 ژەمە پێکوتەیە و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک وەک یەکەم کەس بە ڤاکسینەکە کوترا.
فەهیم عەبدوڵڵا، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک وەکو یەکەم کەس بۆ دڵنیایی خەڵک چووە بنکەیەکی کوتان بە پێکوتەی کۆرۆنا و خۆی کوتا. ئەو دوای وەرگرتنی یەکەمین ژەمە پێکوتە رایگەیاند: "هەرێمی کوردستان لە نێو شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنایە، وا پێویست دەکات رێکارەکان بە رێکوپێکی بۆ کەمکردنەوەی شەپۆلی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا جێبەجێ بکرێن" .
پێش دوو رۆژ بڕی 43 هەزار و 800 ژەمە پێکوتەی ئاسترازێنیکا گەیشتە هەرێمی کوردستان و بەسەر سێ پارێزگاکە دابەش کران، دهۆک 11 هەزار و 500 ژەمە ڤاکسین، سلێمانیی 16 هەزار و 500 ژەم و هەولێریش 15 هەزار و 800 ژەمی لەو پێکوتەیە بەرکەوت.

بابهتی پهیوهندیدار