بەڕێوەبەرایەتی باجەكان: خاوەنی باڵەخانەكان حەوت ساڵ لەباج لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان و خانووبەرەی كوردستان رایگەیاند لێبوردن بۆ ماوەی حەوت ساڵ لە باجدان بۆ ئەو كەسانە دەرچوو كە باڵەخانە دروست دەكەن، بەو مەرجەی لە سێ نهۆم پێكهاتبێت.
بهپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج و خانووبەرەی میری كه سەربە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستانه هاتووە، بەپێی بڕگەی سێ لە مادەی 11ـی یاسای باڵەخانەی بازرگانی و نیشتەجێبوون، زیاتر لە سێ نهۆم دروست دەكرێن جگە لە ژێرزەمین، لە باجی سەرەكی لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت بۆ ماوەی حەوت ساڵ.
لە نووسراوەكەدا باس لەوەش كراوە، ئەگەر باڵەخانەیەك تەنیا لە سێ نهۆم و پێكهاتبێت جگە لە ژێرزەمین، بۆ ماوەی سێ ساڵ لە باجدان دەبەخشرێت، ئەوەیش روونكراوەتەوە ئەو بڕیارانە لە كاتی دروستبوونی باڵەخانەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنهوه.

بابهتی پهیوهندیدار