نێچیرڤان بارزانى سبەینێ دەچێتە پاریس له‌گه‌ڵ ماکرۆن كۆده‌بێته‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بانگهێشتى ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆکكۆمارى فه‌ره‌نسا، سه‌ردانى ئەو وڵاتە ده‌كات و سبه‌ى سێشه‌ممه 30ی ئاداری2021 ، له كۆشكى ئێلیزێ له پاریس له‌گه‌ڵ ماکرۆن كۆده‌بێته‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوە، "لە کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆک بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخى عێراق، هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، په‌تاى كۆڤید_19 و لێكه‌وته‌كانى گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
هەر بەپێی بڵاوکراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، "مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى، گرنگیى هاوكارى و هاوبه‌شیى هه‌مه‌لایه‌نه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كرێن".
دواجار ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 10-7-2019 بوو کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی ئیلیزێ و، لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن پێشوازی لێ‌کرا و بۆ ماوەی نزیکەی کاژێرێک کۆبوونەوە.
