وەزارەتی تەندروستی: ڕۆژانە زیاتر لە ٥٠٠کەس توشی کۆرۆنا دەبن و ١٠توشبوو گیانلەدەست دەدەن

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا 839 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 10 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 352 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی ژمارە 397ی وەزارەتی تەندروستی، هەشت هەزار و 955 پشکنین کراوە، ئەنجامی 839 پشکنین پۆزەتیڤ بووە و زۆرترین تووشبوو لە دهۆک بووە و لە هەڵەبجەش هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا دەستنیشان نەکراوە.

ئاماری گشتیی کۆرۆناش تاوەکو ئێستا بەمشێوەیە: ملیۆنێک و 368 هەزار و 177 پشکنین کراون، ئەنجامی 120 هەزار و 319 پشکنینیان پۆزەتیڤ بوون، سێ هەزار و 653 لەو تووشبووانە گیانیان لەدەستداوە و 108 هەزار و 835 تووشبووش چاکبوونەتەوە، هاوکات حەوت هەزار و 831 تووشبووش لەژێر چارەسەردان.

دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19 ژمارە (٣٩٧)

١. پشکنین: (٨٩٥٥ پشکنینی نوێ) 

• (٣٠٩٦) هەولێر

• (١٧٣١) سلێمانی

• (٣٤٦٦) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (٥٨٢) گەرمیان

• (٨٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٨٣٩ تووشبووی نوێ)

• (٢١٧) هەولێر

• (٢٢٣) سلێمانی

• (٣٦١) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (٣٣) گەرمیان

• (٥) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٣٥٢ چاکبوون)

• (٦٨) هەولێر

• (٧٩) سلێمانی

• (١٨٧) دهۆك

• (٣) هەڵەبجە

• (١٣) گەرمیان

• (٢) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١٠ مردن)

• (٢) هەولێر

• (٤) سلێمانی

• (٢) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (٢) گەرمیان

• (٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ١٣٦٨١٧٧ (٤٩٠٢٨٠ هەولێر، ٢٩٤٣٧٠ سلێمانی، ٥٧٥٧٩٣ دهۆك، ٧٧٣٤ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٢٠٣١٩ (٤٢٢٧٠ هەولێر، ٣٤٧٥٠ سلێمانی، ٤٠١٧٢ دهۆك، ٣١٢٧ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٠٨٨٣٥ (٣٨٠٤٤ هەولێر، ٣٠٧١٥ سلێمانی، ٣٧١٠٧ دهۆك، ٢٩٦٩ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٧٨٣١ (٣٢٣٥ هەولێر، ٢٢٩١ سلێمانی، ٢٢٩٠ دهۆك، ١٥ هەڵەبجە)

مردن ٣٦٥٣ (٩٩١ هەولێر، ١٧٤٤ سلێمانی، ٧٧٥ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان    

٢٩ی ئازار ٢٠٢١

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار