چەتۆ ساڵح: لە کەسی قبوڵ ناکەین پۆستەکەی قۆرغ بکات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم دەڵێت، "ئێمە گۆڕانکاری دەکەین و سڵ لە هیچ شتێک ناکەینەوە، لە هیچ کەسێکیش قبوڵ ناکەین دەست بە پۆستەکەیەوە بگرێت".

چه‌تۆ ساڵح، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی ئاڵوگۆڕی پۆستی چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێك له‌ ئیدارەی ڕاپەڕین وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و وتی، "ئێمە گۆڕانکاری دەکەین و سڵ لە هیچ شتێک ناکەینەوە، لە هیچ کەسێکیش قبوڵ ناکەین دەست بە پۆستەکەیەوە بگرێت و بە هەندێک رەچاوکردن قۆرخی بکات و بیکاتە موڵکی خۆی، کورسی موڵکی کەس نیە موڵکی گشتییە".

وتیشی، "وەکو وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەسەر خەتین و راوێژ دەکەین و لیژنەی تایبەت هەیە لەو شوێنانەی پەیوەندیدارن و هەرکەسێک کاندید دەکرێت بە کۆمەڵێک فلتەردا دەردەچێت و کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو دیاریدەکرێت، ئەمجارە ئەوەنیە کەسی فڵان ئینتیمای بۆ فڵان کەس هەبێت".

به‌وته‌ی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، "گۆڕینی بەرپرسیارێتی شتێکی سروشتییە و حاڵەتێکی بەردەوامە، گۆڕانکاری لە وەزارەتی ناوخۆ بەتایبەت لە بەشە سەربازییەکە پێوەری خۆی هەیە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار