نێچیرڤان بارزانی گەیشتە پاریس
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گەیشتە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و بڕیارە لەگەڵ ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و بەرپرسانی دیکەی باڵای ئەو وڵاتەوە کۆببێتەوە.
سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ فەرەنسا بە بانگهێشتی فەرمیی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتەیە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەیانیی ئەمڕۆ راگەیێندراوێکی لەبارەی سەردانەکە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو، لە کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆک بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخى عێراق، هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، په‌تاى كۆڤيد_19 و لێكه‌وته‌كانى، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، گرنگيى هاوكارى و هاوبه‌شيى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن.
دواجار ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 10-7-2019 بوو کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی ئیلیزێ و، لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن پێشوازی لێ‌کرا و بۆ ماوەی نزیکەی کاژێرێک کۆبوونەوە.
