لە 9 ئەندامەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق دوانیان کوردن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دیاریکردنی هەر 9 ئەندامەکەی دادگای فیدڕاڵی راگەیاند و دادوەر جاسم جەزا، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی و دادوەر د. عەبدولڕەحمان سلێمان، سەرۆکی دادگای تاوانەکانی دهۆک وەک پشکی کورد لەدادگاکە دیاریکران.
بە پێی راگەیەنراوی دادگای فیدراڵی عێراق سەرۆك و جێگری سەرۆک و ئەندامانی دادگای فیدراڵیی عێراق بەم شێوەیە:
1- دادوەر جاسم محەممەد عەبود، سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاریی دادوەریی بۆ پۆستی سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی.
2- دادوەر سەمیر عەباس، سەرۆکی دادگای تاوانی ئەنبار، جێگری سەرۆکی دادگا.
3- دادوەر غالب عامر، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی واست، ئەندامی رەسەن.
4- دادوەر حەیدەر جابر، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەجەف، ئەندامی رەسەن.
5- دادوەر ئەیوب عەباس، ئەندامی دادگای پێداچوونەوە، ئەندامی رەسەن.
6- دادوەر حەیدەر عەلی نووری، سەرپەرشتیاری دادوەری دەبێتە ئەندامی رەسەن.
7- دادوەر خەلەف ئەحمەد، ئەندامی دەستەی تێهەڵچوونەوە لە دادگای تێهەڵچوونەوەی سەلاحەددین، ئەندامی رەسەن.
8- دادوەر د. عەبدولڕەحمان سلێمان، سەرۆکی دادگای تاوانەکانی دهۆک، ئەندامی رەسەن.
9- دادوەر جاسم جەزا، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی، ئەندامی رەسەن.
ئەندامی یەدەگ:
10- دادوەر عادل عەبدولڕەزاق، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە، ئەندامی یەدەگی دادگاکە.
11- دادوەر خالد تەها، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ، ئەندامی یەدەگی دادگاکە.
12- دادوەر مونز ئیبراهیم، ئەندامی دادگای پێداچوونەوە، ئەندامی یەدەگی دادگاکە.
13- دادوەر تاهر سلێمان، سەرۆکی دادگای نێوجەوانانی دهۆک، ئەندامی یەدەگی دادگاکە.
