سێ مووشەک ئاراستەی میحوەری پێنجی پێشمەرگە لە پردێ کرا
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند سێ مووشەک ئاراستەی میحوەری پێنجی پێشمەرگە لە پردێ کران "زیانی نەبووە" ئەوان وەکو پێشمەرگە وەڵامدانەوەیان بۆ رووداوەکە هەبووە.
کەمێک بەر لەئێستا نووری حەمە عەلی بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند
هاوکات نووری حەمە عەلی ئاماژەی بەوە کرد، نازانن لە کوێوە مووشەکەکان ئاراستەکراون و لە لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامن.
هبەپێی بەدواداچونەکانی هاوڵاتی"گومان دەكرێت موشەكەكان هەر لە سنوری ناحییەكەوە ئاڕاستەی ئەو سەنگەرانەی پێشمەرگە كرابن و لێكۆڵینەوەیان تیادا دەكەین."
ئەوەش لەكاتێكدایە كە رۆژی 15ی شوباتی ئەمساڵیش بە چەند موشەكێك هێرش كرایە سەر هەولێر و موشەكەكان لە فڕۆكەخانەو چەند گەڕەكێكی شارەكە كەوتنەخوارەوە.

بابهتی پهیوهندیدار