نزیکبونەوەی وادەی کۆبونەوەی ئۆپیک نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی کۆبوونەوەی ئۆپێک، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

 دوێنی، بەهۆی کردنەوەی رێڕەوی نۆکەندی سوێس و رزگارکردنی کەشتییەکە، نرخی نەوت دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی کۆبوونەوەی ئۆپێک کە ئەگەر هەیە درێژ بە کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت بدات بەرزبووەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت  65 دۆلار و یەک سەنتە؛ هەروەها یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 61 دۆلار و 62 سەنت بەرزبووەوە.

بڕیارە پێنجشەممە، ئۆپێک کۆببێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی بەرهەمی نەوت بدات، ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دادەنێت. ئەگەر سعوودییە لەسەر هەڵوێستی زیادنەکردنی بەرهەم بەردەوام بێت، نرخی نەوت ئەگەری بەرزبوونەوەی هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار