له‌نێوان به‌رهه‌م ساڵح‌و سه‌رۆکی سویسرادا

هیوا ناسیح

2 هەفتە لەمەوپێش



هیوا ناسیح

سهرهتای مانگی ئابی ٢٠٠٧ بوو کاتێک وهک پهنابهرێک ههشت ساڵ بوو لهوڵاتی سویسرا دهژیام و هێشتاش هاووڵاتیی ئهم وڵاته نهبووم، تهنها وهک رۆژنامهنوس و چالاکوانێکی کورد بهناوو ئیمزای خۆم نامهیهکم بۆ خاتو کالمی رهی (Micheline Calmy-Rey) سهرۆکی ئهوکاتی حکومهتی فیدراڵی سویسرا ناردو بۆ ئازادکردنی ژیانی ههردوو رۆژنامهنوس و چالاکوانی کوردی رۆژههڵاتی عهدنان حهسهنپور و هیوا بوتیمار، داوای هاوکاریم کرد، که لهزیندانێکی ئێراندا چاوهڕوانی حوکمی لهسێدارهدان بوون. پاش ماوهیهک و له ٢٣ی ئابدا ناوبراو بهفهرمی وەڵامی نامهکهی دامهوه، جهختی کردهوه، کهئهوان دژی ئهو حوکمهن و کار بۆنههێشتن و کهمکردنهوهی پێشێلکاریی مافهکانی مرۆڤ بهرامبهر بهکهمایهتییهکانی ئێران دهکهن و لهنێویشیاندا ئهمان دهکهن.

من دووجار خۆشحاڵ بووم، جارێک که شتێکم ئهنجامداو ویژدانی خۆم ئاسودهکرد بهوهی که بهشدارییهکی کهمم کرد بۆ ئهوهی ژیانی ئهو دوو مافخوراوه رزگار بکهم، جارێکی تر چونکه ههستم کرد لهوڵاتێکدا دهژیم  که رێز له رۆژنامه و چالاکوانان دهگرێت، با خهڵکانی بیانی و پهنابهریش بن،  لهسهر مافی خوراوو حوکمی سهپاوی نادادپهوهرانهی سهریان بهجواب دێت. خۆشبهختانه رژێمی سێداره پاش ماوهیهک لهژێر فشاری نێودهوڵهتیدا حوکمی سهر ههردوو چالاکوانه‌‌که‌‌ی ههر یهک بۆ چهند ساڵێک زیندانیی گۆڕی و ئێستا ههردووکیان ئازادن.

دواتریش جگه لهکارکردنم بۆ دۆسییهی ههڵهبجه و ئهنفال و گهیاندنی بهپهرلهمانی سویسرا ساڵی ٢٠٠٨، سهرۆکایهتی سویسرا لهوەڵامێکی فهرمیدا پشتگیری کردم، رێکهوتی ٢٨ی نیسانی ٢٠١٨ سهبارهت بههێرشی تورکیا بۆ سهر عهفرین نامهم بۆ ئالان بێریست (Alain Berset) سهرۆکی پێشوی سویسرا، ههروهها بهرواری ١٥ی ئۆکتۆبهری ٢٠١٩ لهسهر هێرشی سوپای تورکیا بۆ سهرێکانی و شارهکانی رۆژئاوای کوردستان نامهم بۆ ئولی ماوهرهر (Ueli Maurer) سهرۆکی دواتری سویسرا نارد، ههردوو جارهکه له رێگهی نوسینگهی فهرمی خۆیانهوه وەڵامیان دامهوه. ههڵبهت ئه‌‌م نامهو وەڵامانه، کاتی خۆی له رۆژنامه و سایتهکاندا بڵاوکراونهتهوهو لای خۆشم پاراستومن.

لێرهدا قسه لهوه نییه، وەڵامهکانی ئهوان کاریگهریی چی بوو، که بێگومان کهم و زۆر هاوکاریی بوو گهر به‌‌تهنها لهڕووی  مۆراڵی و راگهیاندنیشهوه بێت، بهڵکو قسه‌‌ له رێزگرتنه لەنامهو پهیامی خهڵکانێکی وڵاتهکهت، کههیچ بهرژهوهندی و نیازو مهرامێکی تایبهتیان لهناردنیدا نییه، جگه لهدڵسۆزی بۆ خه‌‌ڵکی بهشخوراوو قوربانییانی مافهکانی مرۆڤ.

ماوهی نزیکهی ساڵێکه کۆمهڵێک چالاکوانی مهدهنی خۆبهخش لهههندهران و ناوخۆی باشوری کوردستان لهژێر ناوی (گروپی داکۆکی لهماف و ئازادییه‌‌کان لهههرێمی کوردستانی عێراق کار دهکهین، ئامانجی سهرهکیمان ئازدکردنی زیندانییه سیاسییهکانی بادینانه، که وا پۆل پۆل لهژێر ناوی ههڕهشه بوون لهسهر ئاسایشی نیشتمانی و تۆمهتی جۆراوجۆر دادگایی دهکرێن، چوارچێوه‌‌و بواری کارهکانیشمان فشاری شارستانی و ناتوندوتیژی و سهردهمییانهن و دهیان چالاکی و کاریشمان لهم بوارهدا کردووه.

سهرهتای مانگی دوو  پێشنیازم کرد نامهیهک بهناوی گروپهکهوه بۆ بهرههم ساڵح سه‌‌رکۆماری عێراق بنێرین، که خۆی کوردهو گوایا پشتیوانی ئازادیخوازان و دژی سهرکوتکردن و نادادییه، تهنانهت سهرۆک و دامهزرێنهری حزبێکیش بووه بهناوی (هاوپهیمانی بۆ دیموکراسی و دادپهروهریی!)، ئهوه بوو دواتر وهک داهێنانێکی نوێ لهههلپهرستی و کورسیپهروهریدا، که لهمێژووی سهر گۆڕهپانی سیاسیی کوردیدا بێوێنه بوو، حزب و هاوڕێیان و بهرنامه‌‌و بیروباوهڕهکهی بهپۆستی سهرکۆماری گۆڕییهوه، ئهو کورسییهی، که پێشتر خۆی دهربارهی پێیدهگوت (شهرمهزارییه‌‌ مرۆڤ سهرکۆماریی وڵاتێکی وا بێت).

ههندێک لههاوڕێیان لهگهڵم نهبوون و پێشینییان دهکرد، کهوەڵاممان ناداته‌‌وه و پشتگوێی دهخات و سودی نییه، بهڵام من گوتم، ئێمه بابیخهینه بهردهم لێپسراوێتی و بزانین ئهو وەڵامی چی دهبێت. بهههرحاڵ نامهکهم نوسی، که بهوپهڕی رێزو بێهیچ سوکایهتی و توانجێک و بهزمانێکی ئهدهبی و شارستانییانه دامڕشت، له رێگهی دوو ئهندام پهرلهمانتاری کورد لەبهغدا بۆ ناوبراوم نارد، که ئهمه دهقی نامهکهیه:

 

بۆ بهرێز/ جهنابی د.بهرههم ساڵح  سهرۆککۆماری عێراق

سڵاوێکی گهرم

ههڵبهت ئێوه ئاگاداریی ئهو دهیان گهنجانهی بادینان و ههولێر ههن، که رۆژنامهنوس و چالاکوانن و لهژێر دهستهڵاتی پارتیدا لهسهر تۆمهتی جۆراوجۆر زیندانی کراون، که ئهو تۆمهتانه بهپێی شارهزایانی بواری یاساو دادوهریی هیچیان ناچنه خانهی تاوان و پێشێلکاریی یاسایی، زۆربه‌‌شیان بێ فهرمانی دادوهرو بهشێوهی نایاسایی رفێنراون و بۆ چهندان مانگ دهبێت نه کهسوکاریان نه‌‌ پارێزهرهکانیشیان دیداریان لهگهڵیاندا نهبووه. بهمجۆره بۆ چهندان مانگه بێ ئامادهبوونی پارێزهرهکانیان لهژێر لێکۆڵینهوهدان.

لەتازهترین قۆناغی ئهو شانۆگهریهشیاندا ئهوه بوو رۆژی ١٦ی ئهم مانگه لهدادگای دووی ههولێر پێنج لهو دهسگیرکراوانه، لهسهر بنچینهی ههندێک زانیاریی وهک کۆمێنت و وتارو تۆماری دهنگیی نێوان چالاکوانان، که ههموو دهچنه خانهی بهدواداچوونی گهندهڵی و نادادپهروهریی، وهک کارێکی ئاسایی و رۆژانهی رۆژنامهنوس و چالاکوانان، ههروهها لهسهر ههندێک دانپێدانانی لهژێر فشاری ههڕهشهی ئابڕووبردن و ئهشکهنجهدا لێیان وهرگیراوه، به شهش ساڵ زیندانی حوکم دران، که ئهمهش دهنگدانهوهیهکی گهورهی لێکهوتهوهو رای شهقام و بهتایبهتی تۆڕهکانی سۆسیال میدیای بهتوندی جوڵاندوه. تا گهیشتۆته ئهوهی زۆربهی  حزبهکان و کهسایهتی و تهنانهت رێکخراوه جیهانییهکان و کۆنسۆڵی گشتی ئهمریکا و وڵاتانی ئهوروپاشی هێناوهته سهر خهت.

ئهوهی لێرهدا جێگهی سهرنجهو بۆ ئێمه جێگهی رهخنهیه، که تائێستا نه بهناوی بهڕێزتانهوه وهک سهکردهیهکی دیاری کوردی و عێراقی، نه‌‌ بهناوی سهرۆکایهتی کۆماریشهوه هیچ لێدوان و روونکردنهوه یان رادهربڕینێک لهسهر ئهم کهیسه دیارو جوڵاوه بڵاونهکراوهتهوه. که ئهمه بهڕای ئێمه لهگهڵ بیروبۆچوون و بانگهشهکان و تێڕوانینی رابردووی ئێوه وهک کهس بۆ دیموکراتییهت و ئازادی، ههروهها لهگهڵ پێگهکهشتاندا وهک سهرۆکی کۆمار، که بهرپرسیارییهتێکی مێژوویی و دهستوریی دهکهوێته سهرشان بهرامبهر ههر ناڕهوایی و پێشێلکارییهکی یاسایی و دهستوریی، ناکۆکه.

ئێمه بهڕێزهوه لێتان چاوهرێ دهکهین و داواکارین لێتان، که بهرێزتان بهو شێوه‌‌یهی بۆتان دهگونجێت لهچوارچێوهی ئهدائی کارو پیشهی خۆتاندا لێدوانێک لهمبارهوه بدهن و پشتیوانی لهڕای ئازاو ئازادو چالاکوانان و رۆژنامهنوسان بکهن، که دڵنیاین ههڵوێست و قسهی ئێوه قورسایی و کاریگهریی خۆی لهسهر کهیسهکه و رهوتی دادگایییکرنهکه دهبێت. به پێچهوانهوه بێدهنگیتان لهسهر ئهم کهیسه ماناو مهغزای تری دهبێت و لێکدانهوهی تری بۆ دهکرێت.

چاوهڕوانی هیممهت و ههڵوێستی دڵسۆزانهو دۆستانهتانین

لهگهڵ رێزماندا

کۆمیتهی داکۆکی لهماف و ئازادییهکان لهههرێمی کوردستانی عێراق

٢٢ی شوباتی ٢٠٢١

دواتر بۆ دڵنیابوونه‌‌وه لهگه‌‌یشتنی نامه‌‌که بهدرێژی قسهم لهگهڵ پهرلهمانتارێکی گروپه کۆنهکهی خۆیدا کرد، ناوبراو دوای جهختکردنهوه لهوهی که نامهکهی بهدهست گهیشتوه، کۆمهڵێک داکۆکی بێ بنهمای لهناوبراو کرد، که لهبهر ئهو ئیعتباراتانه ناکرێت ههڵوێستی ههبێت بهرامبهر بهو کهیسه، بۆ نموونه ده‌‌یگوت، گهر ناوبراو ههڵوێستی ههبێت، ئهوا رهنگه پارتی به عیناددا بچێت و دۆخی زیندانییان و حوکمهکهیان، توندتر بێت و لهم قسانه! دیاره وەڵامی ههموو ئهم قسانهیم دایهوهو گوتم با ههر هیچ نهبێت گهر ناتوانێت بەئاشکرا و بۆ ههڵای راگهیاندن! وەڵاممان بداتهوه، بهڵام بهرێگهی خۆی کار بۆ دۆسییهکه دهکات، با له رێگهی نوسینگه و سکرتێرهکهیهوه دڵنیامان بکاتهوه، که کاری بۆ کردووه یان دهکات، بهڵێن دهدهم ئهمه نهگاته راگهیاندن، گوتی ئێمه  لهم رۆژانه لهگهڵی دادهنیشین و پێی دهڵێم و ...هتد. پاشتر من گوتم تکایه پێی بگهیهنه گهر بێدهنگی لێ بکات و ههڵوێستی نهبێت لەسهر کهیسهکه و وەڵامێکی روون و راشکاوانهشمان نهداتهوه، که کاری بۆ دهکات، ئهوا بێدهنگ نابین و ههڵوێستمان لهسهری دهبێت.

ئێستا پاش ئهوهی که گروپی یه‌‌کهمی زیندانییان و لهنێویشیاندا شڤان سەعید لێپرسراوی یهکهمی حزبەکەی ئهم لەدهۆک لەگەڵ چوار هاوڕێکەی تری شەش ساڵ حوکمدران و هەموو قۆناغەکانی حوکمەکەش کۆتایی هات، ئهم هیچ هەڵوێستێکی پێشان نەدا، وا دیسان گروپێکی ترو لەنێویشیاندا سەرۆکی لیستەکەی کاتی خۆی پێکیهێنا بوو (هاوپەیمانی) بە تۆمەتێکی پڕوپووچ لە هەولێر دادگایی دەکرێن، بهرد قسهی کرد، ئهم قسهی نهکرد! بهتایبهت که تۆمهتی ئهم گروپهیان کارکردنه بۆ خودی بهرههم ساڵح و سهرۆکوهزیران! کهچی خۆی لێکردووه به کهڕهی شهربهت!

بهڵگهنهویسته سهرۆکی ههر وڵاتێک نوێنهرو هێمای وڵاتهکهو پارێزهری دهستورهکهیهتی و چاودێری جێبهجێکردنی دهستوری وڵاتهکهی دهکات. سهرۆککۆماری ئێمه کاری چییه، گهر ئهمه نهبێت؟ پاشان ئهو ههموو خۆبهزلزانی و لوتبهرزییه چییه بهرامبهر هاووڵاتیانی وڵاتهکهی، منێکی کوردو هاوڵاتی (بهناچاریی) عێراقی بۆ دهبێت کاتێک پهنابهر بم لهوڵاتێکی تر که ههزاران کیلۆمهتر لهنیشتمان و وڵاتی خۆمهوه دووره زیاتر رێزم لێبگیرێت له وڵاتهکهی خۆم! یان بهدیوێکی تر، بۆ دهبێت سهرۆکی وڵاتی سویسرا لهسهر دۆسیهیهکی دوو چالاکوانی کورد که رۆژێک سویسراشیان نهبینیوهو هه‌‌زاران کیلۆمهتر لهوڵاتهکهیهوه دوورن، بێته وەڵام، کهچی سهرۆککۆماری وڵاتێک بهرامبهر دۆسیهیهکی هاوشێوهی هاووڵاتیانی خۆی بێ دهنگ بێت؟ ئایا کورسی سهرۆکایهتی ئهوه دههێنێت که مرۆڤ ئاوا خۆی و کهسایهتی و بهها باڵاکانی بکاته قوربانی؟ ئایا کهسێک که لهڕۆژئاوا خوێندوێتی و خۆی به کهسێکی لێبراڵ و دیموکرات و دادپهروهر دهزانێت، دهبێت ئاوا بێههڵوێست و بێدهنگ بێت لهئاست تۆمهتبارکردنی بێبنهمای چالاکوانان و ئازادیخوازانی نهتهوهو وڵاتهکهی؟ ئهی خۆی نهیگوت (پیاو دهبێت حورمهتی ههبێت؟)، 

بۆ ده‌بێت وا خۆبه‌زلزان و بێهه‌ڵوێست بێت به‌رامبه‌ر که‌یسێکی، که‌ باڵیۆزخانه‌و نوێنه‌ری وڵاتان و رێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی بواری مافه‌کانی مرۆڤ بێنه‌ وەڵام له‌سه‌ری؟ که‌چی ئه‌م ده‌ست به‌کڵاوی خۆیه‌وه‌ بگرێت با نه‌یبات؟؟ بوون و نه‌بوونی ئه‌م له‌و پۆسته‌دا چ سودێکی هه‌یه‌، که‌ له‌ئاست دۆسییه‌کی وا گرنگ و چاره‌نووسسازدا بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست بێت. ئایا چ پاساوێک هه‌یه‌ بۆ بێده‌نگییان، جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌مه‌ به‌رتیلێکی سیاسیی نه‌بێت بۆ رازیکردنی پارتی به‌دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یان و مانه‌وه‌یان له‌پۆسته‌که‌یاندا؟

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار