نێچیرڤان بارزانى باسى گه‌ردن ئازادى ده‌کات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان په‌یامێکى له‌باره‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا داوا ده‌کات که:" لێبورده‌یى و پێکهاتنه‌وه و گه‌ردن ئازادى بکه‌ینه بنه‌مایه‌ک بۆ قووڵکردنه‌وه‌ى پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردن و ئاشته‌وایى.
ده‌قى په‌یامى نێچیرڤان بارزانى:
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى قوربانه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایى له خانه‌واده و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان، هێزه ئه‌منییه‌کان و ته‌واوى موسڵمانان له کوردستان، عیراق و جیهان ده‌که‌م، جه‌ژن و پشوویه‌کى ئارام بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
هیوادارم جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆیدا سه‌قامگیرى و خۆشى بهێنێت، کۆتایى به ده‌رد و په‌تا بێت، بۆ ته‌واوى مرۆڤایه‌تى ژیان ئاسایى ببێته‌وه و جه‌ژن و بۆنه‌کانى داهاتوومان له دۆخێکى باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه.
له‌م بۆنه‌یه‌دا با هه‌موومان به تاک، خێزان و کۆمه‌ڵگه‌وه په‌یام و ماناکانى جه‌ژن له لێبورده‌یى و پێکهاتنه‌وه و گه‌ردنئازادى بکه‌ینه بنه‌مایه‌ک بۆ قووڵکردنه‌وه‌ى پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردن و ئاشته‌وایى و هه‌موومان پێکه‌وه یه‌کڕیز و ته‌با بۆ ئاینده‌یه‌کى باشتر بۆ کوردستان هاریکار بین.
داوا له هاووڵاتیانى خۆشه‌ویست ده‌که‌م له‌پێناو سه‌لامه‌تیى خۆیان و ئازیزانیاندا به ته‌واوى پابه‌ندى ڕێنمایى و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى بن. جه‌ژن له هه‌مووتان پیرۆز بێت. هه‌موو ساڵێک به خۆشى و خواى مه‌زن هه‌مووان بپارێزێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
2021/7/19