مەسرور بارزانی: موچەی ئەم مانگە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:' موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ى ته‌موزى 2021  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، کەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سرووشتییەکان و د.دارا رەشید وەزیری پلاندانان کۆبوونەوە  و سەرۆکی حکومەت رایگەیاند :" پێمخۆشە بە مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان رابگەیێنم کە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای ئابووری و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانیشە کە لەم مانگەوە لێبڕینی مووچە نامێنێت و بەبێ لێبڕین مووچە دابەش دەکرێت".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە ئەرکی لە پێشینەی حکومەت دابینکردنی مووچە بووە. "ئەگەر حکومەتی فیدراڵیش بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی و ناردنی ئەو بەشە بودجەیەی کە لە چوارچێوەی یاسای بودجەی فیدراڵی لەسەری رێککەوتووین، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەردەوام دەبێت لە پێدانی مووچە لە کاتی خۆی و بە تەواوی." 

دابەشکردنی مووچە بەبێ لێبڕین بۆ مانگەکانی داهاتوو، وەکو مەسرور بارزانی باسی کرد دەمێنێتەوە سە ئەوەی حکومەتی فیدراڵی بەڵێنەکەی جێبەجێ دەکات یان نا." وتیشی، "هیوادارین بتوانین لە ئاییندەدا بەبێ لێبڕین مووچە دابەش بکەین."
 

 

 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار