‌سه‌در سوپاسى کازمى و مه‌رجه‌عییه‌ت ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، رایگه‌یاند:"ئه‌مڕۆ پابه‌ندبونى خۆمان بۆ گه‌لى عێراق دوپاتکرده‌وه‌ ئه‌ویش له‌رێگه‌ى به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردنى گشتییه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان، بۆیه‌ سوپاسى ده‌نگده‌ران و مسته‌فا کازمى ده‌که‌ین که‌ هۆکاربون بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌ کۆتایى بێت".

ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕو، سوپاسى لایه‌نه‌کان به‌شداره‌کان، ده‌نگده‌ران، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، مه‌رجه‌عیه‌ت و خۆشه‌ویستانى چاکسازى ده‌کات.

پڕۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى له‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستان کۆتایى هات و کاتژمێر 6:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ته‌واوى بنکه‌کان داخران و جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان ده‌ستیپێکرد. 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار