بانكى ناوه‌ندى خستنه بازاڕى دۆلارى كه‌مكرده‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بانكى ناوه‌ندى عێراقى خستنه بازاڕى دۆلارى كه‌مكرده‌وه‌و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ته‌نها 52ملیۆن و 70 هه‌زار دۆلارى خستۆته بازاڕه‌كانه‌وه‌و به‌مه‌ش ڕێژه‌ى فرۆشى دۆلار كه‌مبۆته‌وه بۆ نزیكه‌ى 75%.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ی تشرینی یەکەمی 2021، بانكى ناوه‌ندى عێراق ڕایگه‌یاند:" كۆمه‌ڵێك ڕێكارى نوێیان بۆ خستنه بازاڕى دۆلار گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌مڕۆش 52 ملیۆن و 70 هه‌زار دۆلاریان خستۆته بازاڕه‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌م هه‌نگاوانه به‌مه‌به‌ستى ڕێگریكردن له سپیكردنه‌وه‌ى دراو رێگریكردن بوه له ته‌مویلى گروپه تیرۆرستیه‌كان.
خستنه‌بازاڕى دۆلار له‌مرۆدا به‌به‌راورد به‌رۆژى چوارشه‌مه‌ى ڕابردوو نزیكه‌ى 75% كه‌میكردوه‌و رۆژى چوارشه‌ممه،زیاتر له 206 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته بازاڕه‌كانى عێراقه‌وه‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێكى سه‌ره‌كى بۆ به‌رزبونى نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینارى عێراقى.