وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامی هەرێم دەداتەوە

"هەرێمەكان مافی ئەوەیان نییە تاكلایەنە گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكاندا بكەن"

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
وەزارەتی نەوتی عێراق، لەبارەی دۆسیەی نەوت و گرێبەستی كۆمپانیاكانەوە وەڵامی هەرێمی كوردستان دادتەوەو رایگەیاند:" سیاسەتی پەرەپێدانی نەوت و غاز لە ئەستۆی حكومەتی فیدڕاڵیە".

لە وێب سایتی فەرمی وەزارەتی نەوتی عێراقدا، ئاماژە بەوە كراوە كە هەرێمەكان حكومەتی فیدڕاڵ مافی سەرپەرشیتیكردنی ئەو كێڵگانەی هەیە كە لەداهاتودا دەگوازرێنەوە.

هاوكات ئەوەش خراوەتەروو كە بازرگانیكردن و هەناردەكردن و چالاكیە دەرەكییەكانی نەوت و غاز پسپۆڕی حكومەتی عێراقە" لەگرێبەستە نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان دەسەڵاتێكی زۆر بە كۆمپانیا بیانیەكان دراوە".

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە "هەرێمەكان مافی ئەوەیان نییە تاكلایەنە گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكان بكەن، كۆمپانیا بیانیەكان مافی فرۆشتنی نەوتی بەرهەمهاتویان پێدراوە كە ئەمەش پێچەوانەی دەستورە".

لەماوەی رابردوودا وەفدێكی حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی خالید شوانی، چوونە بەغداد و لەگەڵ ئیحسان عەبدوجەبار، وەزیری نەوتی عێراق كۆبونەوەو داواكارییەكانی وەزارەتەكەی پێگەیاندن، بەڵام هیچ ئەنجامێكی نەبوو.

پێشتریش، وەزیری نەوتی عێراق ئەوەی ئاشكرا كرد كە لەماوەی 75 رۆژدا، لەگەڵ حكومەتی هەرێم نەگەیشتونەتە ئەنجام و وتی:" بەرەو ئەوە دەڕۆین بریارەكەی دادگای فیدراڵی جێبەجێ بكەین".

دادگای فیدراڵی، بریاریداوە كە پرسی نەوت و غاز لەدەسەڵاتی حكومەتی عێراقدایە نەك هەرێمی كوردستان و داوای كردووە كە بەغدا هەنگاوی پێویست بنێت بۆ كۆنترۆڵكردنی نەوتی هەرێم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار