حكومەتی هەرێم: خواست لەسەر كڕینی ئوتومبێل زیادی كردووە

" لەهەفتەیەكدا 34 هەزار و 301 سەرپێچی هاتووچۆ لە هەرێمی كورستان تۆمار كراوە"

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
بەپێی ئامارێكی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە فەرمانگەو میدیای زانیاری بڵاویكردووەتەوە كە "تەنها لە یەك هەفتەدا دوو هەزارو 528 ئوتومبێلی نوێ تۆماركراون".

بەپێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم،  ئەو ژمارە ئوتومبێلە هەزار و 850 ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و  499 یان لە پارێزگای سلێمانی و 179 یان لە پارێزگای دهۆك بوون.

گۆڕینی تابلۆ
گۆڕینی تابلۆی نوێ لە لایەن هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانەوە، لە دوای یەكخستنی تابلۆكان لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عێراق،  تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا هەزار و 393 تابلۆی ئۆتۆمبێل گۆڕاوە، كە 825 یان لە پارێزگای هەولێر و 68 یان لە پارێزگای سلێمانی و 322 یان لە پارێزگای دهۆك و 129 یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و 22 یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆبوون.

بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری
بە دەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لەلایەن هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانەوە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و لە هەفتەی ڕابردووشدا  یەك هەزار 522 مۆڵەتی شۆفێری بۆ یەكەمجار دراوە بە هاووڵاتیان، كە 495 یان لە پارێزگای هەلێر و  263 یان لە پارێزگای سلێمانی و 314 یان لە پارێزگای دهۆك و 63 یان لە پارێزگای هەڵەبجە و 48 یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و 104 یان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و 168 لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و 67 لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون. 

رووداوی هاتووچۆ و سەرپێچی هاتووچۆ
بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتیان تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا 53 ڕووداوی هاتووچۆ  لە هەرێمی كوردستان ڕوویانداوە كە 12 ڕووداویان لە پارێزگای هەولێر و 11 یان لە پارێزگای سلێمانی و 12 یان لە پارێزگای دهۆك و دووانیان لە پارێزگای هەڵەبجە و هەشتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دووانیان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و سیانیان لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و ٣ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

هاوكات ئەوەش روونكراوەتەوە كە 34 هەزار و 301 سەرپێچی هاتووچۆ لە هەرێمی كورستان تۆمار كراوە كە چوار هەزار و 671 یان لە پارێزگای هەولێر و 11 هەزار و 32 یان لە پارێزگای سلێمانی و 12 هەزار و 880 یان لە پارێزگای دهۆك و 12یان لە پارێزگای هەڵەبجە و 84 یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و 588 لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و 158 یان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و چوار هەزار و 876 یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار