٩٥رۆژە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات و ئێران بەردەوامە
2 ساڵ لەمەوپێش
سێ مانگ و چوار رۆژە ناڕەزایەتییەکان لە شێوەی جیاواز بە مانگرتن و خۆپیشاندن و بایکۆت لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە و جارێکی دیکە کاسبکارانی شارەکانی سەقز و سنە ، کامیاران و کرماشان و چەند شارێکی دیکە دوکان و بازاڕەکانیان لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییەکان دژی سەرکوت و سێدارە و ئەشکەنجەی گەنجان نەکردەوە و بە شەویش رێپێوان و نارەزایەتیی لە تاران و کەرەج بەردەوام بو.
سەرچاوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە دەستگیرکردنی گەنجان و لاوانی ئەو بەشە لە کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەردەوامە و ئەمڕۆش زیاتر لە 10 گەنجی دیکە دەستگیرکراون کە ئەوانیش چارەنوسیان هاوشێوەی دەستگیرکراونی رۆژانی رابردو نادیارە.
تا ئیستا دوو خۆپیشاندەر لە ئێران لەسێدارە دراون و زیاتر لە 50 کەسیش لەو وڵاتە و لە رۆژهەڵاتی کوردستان مەترسیی لەسێدراەدانیان لەسەرە.
ناوەندی مافەکانی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردوەتەوە لە 94 رۆژی ناڕەزایەتییەکاندا لانیکەم 503 کەس کوژراون و زیاتر لە 18 هەزار کەسیش دەستگیر کراون و هاوکات ژمارەی دەستگیراوانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە حەوت هەزار کەس نزیک بوەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە پێگەی ئەلمۆنیتۆر بڵاوی کردەوە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا (گۆنگرێس) دەیانەوێت پڕۆژە یاسایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی مافی مانەوە و ڤیزای ئەمریکا لەسەر کوڕان و کچانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران پەسند بکەن و ئەو بڕیارەش لە کاتێکدا بە وتەی پەرلەمانتارێکی سەر بە باڵی توندڕەوی دەسەڵات، زیاتر لە پێنج هەزار کوڕ و کچی بەرپرسانی ئێران لە ئەمریکا دەژین و مافی مانەوەیان لەو وڵاتە پێدراوە.
ئەو سێ ژنە بریتین لە سارا حسێن، خەڵکی بەنگلادش و یەکێکە لە ناودارترین ژنانی یاسایی جیهان کە سەرۆکایەتیی دەسەتەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان دەکات، دوەم شاهین سەردار عەلی، خەڵکی پاکستنان و مامۆستای یاسایە لە زانکۆکانی بەریتانیا، ئەو دەیان دۆسیەی تاوانی نێودەوڵەتیی یکلایی کردوەتەوە، سێیەم ڤیڤیانا کریستیچڤیچ بە رەچەڵەک ئارژانتینی کە بەڕێوبەری جێبەجێکاری ناوەندی داد و مافە نێودەوڵەتییەکان (CEJIL)ـیە.
ئەو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتوشیەتی: ئەزانن کە دەسەڵاتی ئاخوندەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نوێنەرایەتیی خەڵکی ئەو وڵاتەیان پێناکرێت بەڵام نابێت ئەو دەسەڵاتە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی.
ئەو لە بەشێکی دیکەدا وتوی: سوپای پاسداران تابلۆیەکی گەورەی بەرگرییە و سعودیە نرخی ئەوەی نییە بە دوژمن لەقەڵەم بدرێت و چونکە ئەو وڵاتە بە شێوازی بێڕەواشتانە کاری راگەیاندن و لە دژی ئێران دەکات و بانگەشەی ئەوە دەکات کە سەرکوتو بوە.
قائانی ئاماژەی بەوەکردوە کە سەرجەم کاری میدیایی و راگەیاند لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان لای خۆیان تۆمار کردوە و ئەوەی دژایەتی دەسەڵاتی وڵاتەکەی کردبێت وەڵام دەدرێتەوە گورزی بەردەکەوێت.