ئێران هەڕەشەی کاردانەوەی توند لە ئەمریکا دەکات

ئێران رەتی دەکاتەوە دەستی لە هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سوریا هەبوبێت

کەیوان خوسەرەوی، وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئێران رایگەیاند ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر بنکەکانی لە سوریا کاردانەوەی توندیان دەبێت و ئەو وڵاتە دەیەوێت قەیرانەکانی ناوچەکە قوڵتر بکاتەوە.

کەیوان خوسەرەوی، وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند؛ هێرشەکانی رۆژی پێنجشەممەی رابردو بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا پەیوەندییان بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نەبوە.

خەسرەوی وتویەتی: ئەگەر هەر بنکەیەکی سەربازیی ئێران کە بە مەبەستی راوێژ و لەسەر داوای سوریا لە خاکی ئەو وڵاتەن بکرێنە ئامانج، ئێران کاردانەوەی بەپەلەی دەبێت و بەرپەرچی هێرشەکان دەداتەوە.

بە وتەی ئەو: ئەمریکا بە مەبەستی دروستکردنی قەیران بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئێران دەستی لەو هێرشانەدا هەبوە .

وتەکانی ئەو بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی ئێران دوای ئەوە هات کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەسەر هێرش کردنە سەر بنکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە رۆژهەڵاتی سوریا هۆشداریی دا و رایگەیاند خوازیاری پێکدادان لەگەل ئێران نین بەڵام هەر هێرشێک بۆسەر هاوڵاتییانی و سەربازانی ئەمریکا بە توندترین شێوە وەڵام دەدەنەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار