زانیاریی بینراوی چەوت لە بواری تەندروستیدا : بەرایی و کۆکردنەوەی توێژینەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



سان ساراڤان

لەگەڵ پێشکەوتنی خێرای تەکنەلۆژیادا بڵاوکردنەوەی بابەتی بینراوی نادروست و چەواشەکارانە و مەترسیدار ئاسانتر بووە. لێکچوون و جیاوازی لە نێوان زانیاریی چەوتی تەندروستی بینراو و جۆرەکانی تری زانیاریی چەوتی بینراودا هەن

نووسینی: نەسیم س. میلەر | ١١ی کانوونی دووەم ٢٠٢٣

وەڕگێڕانی : سان ساراڤان

 

 بڵاوبوونەوەی خێرای زانیارییە چەوتەکانی تەندروستی بە شێوەی ئۆنلاین لە سەرەتای پەتای کۆڤید-١٩وە بووەتە هۆی ئەوەی کە لە هەموو کاتێک زیاتر لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتە بڵاوبکرێتەوە بەراورد بە ڕابردوو. بەڵام بەپێی شرۆڤەیەک کە لە مانگی ئابی ٢٠٢٢ لە ڕۆژنامەی پەیوەندیی زانستیدا بڵاوکراوەتەوە، توێژینەوە و داتاکان سستن لە کاریگەری و بڵاوبوونەوەی زانیاریی بینراوی چەوت پەیوەست بە تەندروستی، لەوانەش وێنە و ڤیدیۆ و هێڵکاری دەستکاریکراو.

کەیتی هیلی کە  نووسەری سەرەکی شرۆڤە و خۆپاراستنە لە شێرپەنجە لە لقی نیشتمانی پەیوەندییە تەندروستییەکان و زانیاریی پەیمانگای شێرپەنجە دەڵێت: "زانیاریی بینراوی چەوت بریتییە لە "ناوەڕۆکی بینراو کە بە شێوەیەکی گشتی شانبەشانی دەق یان دەنگ پێشکەش دەکرێت کە بەشدارە لە نمایشکردنی  زانیارییی هەڵە یان نادروست".

لەگەڵ پێشکەوتنە خێراکانی تەکنەلۆژیا و پەرەسەندنی سۆشیال میدیا و ئامێرە مۆبایلەکان و زیرەکی دەستکرد، دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی بینراوی نادروست و چەوت ئاسانتر بووە، هیلی و هاوکارەکانی لە کتێبی "ونبوونی وێنەی گەورەکە" ئاماژە بەوە دەکەن کە "پێویستیە زیاتر توێژینەوە لەسەر زانیاری بینراوی چەوتی تەندروستی زیاتر بکرێت".

جگە لەوەش کەرەستە و ئامرازەکانی ئێستا زیاتر  بۆ ڕاستکرنەوەی ناوەڕۆک و بەرگرتن لە زانیاریی چەوت لە دەقەکاندا زیاتر پەرەی پێدراوە  نەک لە  وێنە و ڤیدیۆ، ئەمەش وا دەکات کە دۆزینەوەی زانیاریی چەوتی بینراو  و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەیان قورس بێت.

توێژەران کاردەکەن بۆ ئەوەی باشتر لەوە تێبگەن کە زانیاریی چەوتی بینراو چەندە باو و چۆن کاریگەری لەسەر بەکاربەران هەیە بە بەراورد بەو زانیارییە چەوتانەی کە لە ڕێگەی وشەوە بڵاودەبنەوە. توێژینەوەکانی ئەم دواییە، لەنێویاندا توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠٢١ کە لە گۆڤاری نێودەوڵەتی ڕۆژنامەگەری/پۆلەتیک بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە زۆرێک لە زانیارییە هەڵەکان سەبارەت بە کۆڤید-١٩ توخمە بینراوەکانی تێدایە، هەروەک چۆن زانیاری چەوتی بەگشتی لە خۆگرتووە.

 

هیڵی و هاوکارەکانی دەڵێن گرنگە بایەخ  بە زانیارییە بینراوە چەوتەکانی تەندروستی بدرێت، چونکە نەکردنی ئەو کارە ڕەنگە هەوڵەکان پەك بخات بۆ تێگەیشتنی تەواو لە زانیارییە چەوتەکانی تەندروستی،  هەرەها ڕێگری بکات لە پەرەپێدانی چارەسەری کاریگەر بۆ بەرەنگاربوونەوەیان.

رۆژنامەوانانیش ڕۆڵی گرنگیان هەیەکە دەبێت  هانبدرێن  و بەئاگابن لە وێنە و ڤیدیۆ و چارتی تەندروستی دەستکاریکراو و لەوانەیە بیانەوێت وەرگرەکانیان لەم کێشەیەش  ئاگادار بکەنەوە، هیلی دەڵێت "هیوادارین بینەران کەمێک زیاتر هۆشیار تر بن  و بەئاگا بن لەوەی کە ئێستا تاڕادەیەک دەستکاریکردن یان دروستکردنی وێنە تاڕادەیەک ئاسانە."

لێرەدا  بەراییەک لەسەر زانیاریی بینراوی چەوتی تەندروستی و چەند لێکۆڵینەوەی پەیوەندیدار و سەرنجی گرنگ دەخوێننەوە.

 

سێ پۆلێنی زانیاریی بینراوی چەوت Three categories of visual misinformation

زانیاری بینراوی چەوت چەمکێکی نوێ نییە، بۆ دەیان ساڵە توێژەران بە تایبەتی لە بوارەکانی پەیوەندیکردن  و کۆمینیکەیشن و ڕۆژنامەگەری و ڕێکلامدا، لە جۆر و تەکنیکەکانی زانیاریی بینراوی چەوت دەکۆڵنەوە، لەوانە دەستکاریکردنی وێنە، وێنەی چەواشەکارانە و وەهم و فێڵە بیناییەکان(Visual Deception)، بەڵام پێشکەوتنەکانی ئەم دواییەی تەکنەلۆژیا، لەوانەش بەرنامەی سۆفتوێر و  و ئەپڵیکەیشن  و بڵاوبوونەوەی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا، دەستکاریکردنی وێنەیان ئاسانتر و بەردەست تر کردووە. ئەمەش بە تایبەتی لە بواری تەندروستیدا مەترسیدارە، کە ڕێگری لە هەوڵەکانی تەندروستیی گشتی دەکات وەك هەڵمەتەکانی کوتان.

ستیفانی فریدۆف، یاریدەدەری مامۆستای پراکتیک و سیاسەت و پراکتیکی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە زانکۆی براون دەڵێت "ئەگەر بە خێرایی بیر لە مێژووی فۆتۆگرافی بکەینەوە، کاتێك کە بەردەستکەوت، بوو بە کەرەسەیەك بۆ گێڕانەوەی ڕاستییەکان، بۆ ئەوەی شەڕمان پیشانبدات و پێمان بڵێت  کە بەڕاستی شەڕ چۆنە" هەرەوەها دەشڵێت “ئەو غەریزەیە لە ماوەی نزیکەی ١٠٠ ساڵدا بنیاتنراوە و لەناکاو خۆمان لە ژینگەیەکدا دەبینینەوە کە وێنەکان ڕەنگە ڕاستییەکان بڵێن یان نەڵێن،  ئێمە تازە دەستمان کردووە بە تێگەیشتن لەوەی کە وێنەکان تا چەند یارییان پێدەکرێت وتا چەند بەکاردێن بۆ یاریکردن بە خەڵک”.

بابەتی بینراو بە شێوازی جۆراوجۆر دەستکاری دەکرێت. هیلی و هاوکارەکانی لە شرۆڤەی خۆیاندا زانیاریی بینراوی چەوتیان بەسەر سێ پۆلدا دابەشکردووە:

 

یەکەم: دووبارە دروستکردنەوەی کۆنتێکستی بینراو (داڕشتنەوەی زەمینەی بینین):

نموونەیەک کە نووسەران لە شرۆڤەی خۆیاندا لەسەری دەنووسن، ڤیدیۆیەکە، کە بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوکراوەتەوە، کە ئاماژە بەوە دەکات وەرزشوانان دوای کوتانی دژی کۆڤید-١٩ لە پەلوپۆ دەکەون. لەڕاستیدا  ڤیدیۆکە ڕووداوی ڕاستەقینەی وەرزشوانان نیشان دەدا کە لەهۆشخۆیان دەچن و  یان دەکەون بە هۆکاری تر بەڵام  کوتان نییە، بەڵام ئەم ڤیدیۆیە لەگەڵ دەقکێدا جووت کرابوو کە گوایە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم ڕووداوانە دەرئەنجامی وەرگرتنی  ڤاکسینی کۆڤید-١٩یە لە پێناو دروستکردنی گێڕانەوەی چەوت. بەگوتەی نووسەران، چەند لەو وەرزشوانانەی لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتوون، کوتانی دژ بە کۆڤید-١٩یان وەرنەگرتبوو، یان ئەگەر کوتانیان کردبێت، ئەوا ئەو کەوتنە پەیوەندیی نەبووە بە ڤاکسینەکەوە.

 

دووەم: دەستکاریکردن و یاریکردنی وێنەی بینراو

ئەم پۆلە ئاماژەیە بە ناوەڕۆکە بینراوەکانەوە کە بە هۆی بەرنامە و سۆفتوێرەوە دەستکاری دەکرێن تا کاریگەری دەکاتە سەر لێکدانەوەی وێنەکە. هەروەها شێواندنی هێڵکاری و گرافەکان لەخۆدەگرێت، لەرێگەی یاریکردن بە توخمەکانییەوە وەك یاریکردن بە تەوەر یان کرۆکی وێنەکە. 

نووسەران دەنووسن: "لە سێ پۆلی زانیاریی بینراوی چەوت، پێدەچێت یاریکردن و دەستکاریکردنی وێنە بەرفراوانترین پۆل بێت لە ڕووی بەکارهێنانەوە  (بۆ نموونە باشترکردنی کوالیتی وێنە، گۆڕینی توخمەکانی وێنە) هەرەها گۆڕینی بەپێی خواست و ویستی کەسەکە".

نموونەیەکی دیکەی تایبەتی دەستکاریکردن و یاریکردن بە وێنەکان  بەکارهێنانی تەکنیکی مۆنتاجی وێنەیە لە زیادکردنی هێما و ئاماژەی خواستراو. "ناوەندی کەمکردنەوەی ژمارەی دانیشتوانی مرۆڤی جیهانی Centre for Global Human Population Reduction" بۆ وێنەی تابلۆکانی ناوەندی دۆزینەوەی دامەزراوەی بیل و مێلیندا گەیتس Bill & Melinda Gates Foundation Discovery Centre، نووسەران دەنووسن کە ئەمە ڕەنگە بینەران فریو بدات و باوەڕیان بەوە هەبێت کە ئامانجی ڕاگەیەندراوی سەنتەرەکە پشتگیریکردنە لە هەوڵەکانی کەمکردنەوەی ژمارەی دانیشتووان یان زیانگەیاندن بە بینەران.

 بە جۆرێک. نووسەران ئاماژە بەوە دەکەن کە ڤیدیۆ دەستکاریکراوەکان ڕەنگە ئامرازێکی کاریگەرتر بن بۆ بەرهەمهێنانی  زانیاریی چەوت و ناڕاستی تەندروستی چونکە ئەو واقیعیە دەستکاریکراوەی ڤیدیۆکان بە گشتی متمانەیان زیاتر وەردەگەن.

 

سێیەم: وێنە و بینراوە دروستکراوەکان

 ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەو  بابەتە وێنەیانەی کە ڕاستەقینە نیین، هەرچەندە پێدەچێت کەس و ڕووداوەکان، یان شتەکان ئامادەییان هەبیت و بەبەرهەم هێنرابن کە وا دەکات وەک زانیاریی ڕەسەن و ڕەوا دەربکەون.  دیپفەیکەکان Deepfakes دەکەونە ئەم پۆلەوە. ئەو دیمەنانەن کە بە شێوەیەکی دیجیتاڵی دەستکاری کراون بەجۆرێک کە زۆربەی بینەران ئەستەمە بزانن کە ساختەن.

دروستکردنی بینراو بریتییە لە گۆڕینی دەموچاو، هاوکاتکردنی لێو(لیپسن) یان هاوتاکردنی تۆنی دەنگ، کە تێیدا وشەی دروستکراو یان ناوەڕۆکی نوێی لە ڕێگەی قسەکردنەوە لەگەڵ ڤیدیۆدا تێکەڵ دەکرێن.

 

نووسەران ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین ڤیدیۆی دیپفەیك کە کەسایەتییە سیاسییەکانی وەک باراک ئۆباما سەرۆکی پێشوو و ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا سەریان هەڵداوە و تێیدا دەردەکەون کە وتاری دروستکراو دەدەن. ئەوان دەنووسن: "زەحمەت نییە و ئاسانە کە وێنای ئەوەبکەیت  ڤیدیۆیەک کە کەسایەتییەکی گشتی بە هەمان شێوە و روخسار لە خزمەت هەوڵەکانی زانیاری چەوتی تەندروستیدا دروستبکرێن ".   

هێلی و هاوکارەکانی دەشڵێن: “کرۆکی ناوازەی ئەم ڤیدیۆیانە بۆ زیانگەیاندنە - بۆ نموونە، بە پێشکەشکردنی 'بەڵگەی' پڕ متمانە بۆ پشتگیریکردن لە پڕوپاگەندەی درۆ یان هاوبەشیثیکردنی -پەیامی هەڵبەستراو-  و ئەو ڕاستییەش کە تەکنەلۆژیاکان بۆ دروستکردنی دیپفەیک زیاتر فەراهەم بووە و بڵاودەبنەوە، پێمان دەڵێن کە دروستکردنی وێنە و بینراوی چەوت و چەواشە شایەنی گرنگی و ڕەچاوکردنی زیاترە لە پاشەڕۆژدا.

فریدۆف تیشکی خستە سەر دوو نموونەی دیکەی زانیاری وێنە و بینراوی چەوت: میم ( Memeوێنە، ڤیدیۆ، پارچە دەق و هتد، بە شێوەیەکی گشتی سروشتی گاڵتەجاڕانەیان هەیە، کە لەلایەن بەکارهێنەرانی ئینتەرنێتەوە بە خێرایی کۆپی دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە، زۆرجار گۆڕانکارییەکی تێدا دەکرێت) و ڤیدیۆی باش بەرهەم هێنراو کە خۆیان وەک "دیکۆمێنتاری" پیشان دەدەن. فریدۆف دەڵێت  "دیارە ئێمە لە سەردەمی میمدا دەژین".

فریدۆف، دامەزرێنەر و هاوبەشی بەڕێوەبەری تاقیگەی داهاتووی زانیاری the Information Futures Lab ، تاقیگەیەکی نوێ لە زانکۆی براون کە کاردەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی زانیاریی چەوت، کە کار لەسەر پراکتیکەکانی پەیوەندی ڕابووردە  و داهێنانەکان دەکات.

"وێنەیەک بەهای هەزار وشەیە، یان هەزار وشە دەگەیەنێت، بەکارهێنانی ئەوەش ڕێگە بەو کەسانە دەدات کە هەوڵی بڵاوکردنەوەی زانیاریی چەوت دەدەن بە خێرایی و بە شێوەیەکی چڕ بگاتە خەڵک."

هەروەها فیلمی دیکۆمێنتاری هەیە لەسەر بابەتەکانی وەک کۆڤید-١٩ کە بە شێوەیەکی پیشەیی بەرهەم هێنراون، کەسانێک بەشدارن کە دەڵێن شارەزای ئەو بوارانەن، بەڵام لە ڕاستیدا نوێنەرایەتی زانیاریی چەوت دەکەن. فریدهۆف دەڵێت لە زۆر حاڵەتدا پێویستە بە زانیاریی چەوتی وێنە و بینراو ناوی لێبنرێت زانیاریی چەواشە، چونکە بە مەبەست دروستکراوە بۆ دەستکاریکردن و یاریپێکردنی مرۆڤەکان بە شێوەیەکی دیاریکراو.

 فریدۆف دەڵێت: "لە هەمان کاتدا، ئێمە دەمانەوێت زۆر بە ئاگابین لە جیاکردنەوەی ناوەڕۆکی دەستکاریکراو باش بەرهەم هێنراو لەو زانیارییە چەوتانەی کە بە هەڵە بەرهەمهاتوون، یان ئەو کەسانەی کە باس لە بۆچوون و کێشەکەیان دەکەن، کە دەشێت وەک زانیاریی چەوت واڵابن."

 

 

زانیاریی بینراوی چەوت بەگشتی بەرانبەر زانیاریی بینراوی چەوتی تەندروستی

هێلی دەڵێت، لێکچوون و جیاوازی هەیە لە نێوان زانیاریی بینراوی چەوتی تەندروستی و جۆرەکانی تری زانیاریی بینراوی چەوت وەک زانیاریی بینراوی چەوتی سیاسی.

ڕەنگە بینراوەکان وەک بەڵگەیەک بۆ ئیدیعا و بانگەشە لە هەموو جۆرە زانیارییەکی چەوتدا بەکاربهێنرێن.  بەڵام لە زانیاری چەوتدا سەبارەت بە تەندروستی و پزیشکی، ڕەنگە کەسی ناسراو  و نیشانە و  و وێنە و جوانکاری وەک کەسێک بە جلی تاقیگە یان هێڵکاری و گرافێکی پزیشکی، وێنەی ئەناتۆمی (پۆلێنکاری) یان شیکاری پزیشکی، بۆ بەلاڕێدابردنی بینەر و وەرگر بەکاربهێنرێت.

 

هێلی دەڵێت: "بەکارهێنانی وێنەی وەک ئەمانە، کە ئەوەندە بەهێز پەیوەندییان بە تەندروستی و زانست و پزیشکییەوە هەیە، ڕەنگە چوارچێوەیەکی زانستی بداتێ و شەرعیەتی زیاتر بدات  بەو ئیدیعا و بانگەشە ساختانە." هێلی و هاوکارەکانی دەنووسن: ڕەنگە ناوەڕۆکی بینراو لەناو پەیامەکانی زانیاری چەوتی تەندروستیدا خزمەت بە چەندین مەبەست بکات کە بریتین لە ئاماژەدان بە پەیوەندی نادروست لە نێوان زانیاری زارەکی و بینراودا؛ هەروەها پیشاندانی وێنەیەکی نادروست و بەرگ و سیفەتی تر دەخاتە پاڵ دامەزراوە فەرمییەکان و شوناسی راستەقینەشی دەگۆڕێت.

 

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە، ئەم سەرچاوەیە بخوێنەوە:

Visual health misinformation: A primer and research roundup (journalistsresource.org)

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار