لیژنەی باڵای فەتوا لەهەرێم: مامەڵەکردن بە(وەن کۆین) حەرامە

7 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لیژنەی باڵای فەتوا لەهەرێمی کوردستان, فەتوای حەرامکردنی مامەڵەکردن بەدراوی (وەن کۆین-OneCoin) ڕاگەیاند.
بهپێی نوسراوێك کە ئیمزای لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستانی لەسەرەو لەبەرواری ٥/٤/٢٠١٨ دەرکراوە، لیژنهكه فەتوای حەرامکردنی مامەڵەکردن بەدراوی گریمانەیی (وەن کۆین-OneCoin)ەوە داوه.
بتکۆین و وەن کۆین، دراوێكی ئەلیكترۆنین، لەرێگەی ئۆنلاینەوە مامەڵەیان پێوەدەكرێت و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەپێی سایتی coindesk، یەك بتکۆین بەرامبەر بە ٧ هەزارو ٧١٠ دۆلاری ئەمەریکیە.

بابهتی پهیوهندیدار