سنە زۆرترین شلیک بەرهەم دەهێنێت
بەرهەمهێنانی زێڕی سور لە رۆژهەڵات بەرز دەبێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێتە یەکەم پارێزگا لە ئێران کە زۆرترین شلیک بەرهەم دەهێنێت و بەپرسێکی دەڵێت: زیاتر لە 60% هەمو شلیکی وڵاتەکە لەو پارێزگایە بەرهەم دێت.
ساڵانە 65 بۆ 70 هەزار تۆن شلیک لە پارێزگای سنە بە بەرهەم دەهێنرێت کە دەکاتە 60%ی کۆی بەرهەمی شلیک لە ئێران کە دەگاتە 120 هەزار تۆن.
بە پێی ئامارەکان نزیکەی 17 هەزار کەس لەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان سەرقاڵی چاندن و بەرهەمهێنان میوەی شلیکن.
زیاتر لە 11 هەزار و 500 دۆنم زەوی پارێزگای سنە پێکدێت لە باخەکانی شلیک کە نزیکەی پێنج هەزار دۆنمی دەکەوێتە ناوچەی سیروان.
قائیمقامی شاری سنە رایگەیاند؛ 12 هەزار کەس راستەوخۆ سەرقاڵی چاندن و بەرهەمهێنانی شلیکن لە شارەکە و بەرهەمی ساڵانەی ئەو میوەیە دەگاتە 65 هەزار تۆن کە 60%ی هەمو بەرهەمی شلیکە لە ئێران.
بەشێکی بەرچاوی بەرهەمی شلیکی سنە رەوانەی دەرەوەی و عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێت و ئەو میوەیە بە زێڕی سور ناودەهێنرێت.