ئاسایش زانیاری نوێ لەبارەی ڕووداوی کوشتنی هاوڵاتی ( فرسەت مەلەکی ) ئاشکرادەکات

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای شەش مانگ لە مردنی دەزگای ئاسایشی هەرێم زانیاری لەبارەی ڕووداوی کوشتنی هاوڵاتی ( فرسەت مەلەکی ) ئاشکرادەکات.

لەڕۆژی ٢٠٢٣/٥/٢ لەسەر ڕێگای ( هیزۆپ-قەمتەران ) لە ئیدارەی ڕاپەڕین لە ڕووداوێکی نادیار هاوڵاتی ( فرسەت مەلەکی ) کە پیشەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بووە دەکوژرێت و تۆمەتباری ڕووداوەکە هەڵدێت.

ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆکاری کوشتنەکەی وچۆنیەتی کوشتنەکەی بڵاوکردەوەو دەڵێت، "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دوای ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان لەسەر فەرمانی دادوەر دەستپێکرد، زانیاری وورد لەسەر ئەنجامدەری تاوانەکە بەدەستهات و دوای کۆکردنەوەی بەڵگەکان و پشتبەست بەزانیاری و کامێرای چاودێری، توانرا تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستنیشان بکرێت و بڕیاری دەستگیرکردنی لەلایەن دادوەرەوە بۆ دەربکرێت."

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "تۆمەتبار لەڕێگەی سیمکارتی بێسەرەتاوە پەیوەندی بە تاوانلێکراوە کردووە، بە مەبەستی کڕینی ئۆتۆمبێل فریویداوە و تۆمەتبار بەبیانووی لەکارکەوتنی ئۆتۆمبێلەکەی، تاوانلێکراو دەباتە دەرەوەی شار و چەند جارێک بە بیانووی جۆراوجۆر ناونیشانی شوێنیان دەگۆڕن و بەمەش تاوانلێکراو گومان دەکات و هەڵدێت، بەڵام لەسەر ڕێگای نێوان گوندەکانی ( هیزۆپ و قەمتەران ) تاوانەکە ئەنجام دەدرێت."

ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، "تۆمەتبار ( ڕێبوار تەها محمد ) بەپێ ی زانیارییەکانی هێزەکانی ئاسایش لەئێستادا هەڵهاتووە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان." هاوکات بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی ٤٠٦ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار