سوپای ئیسرائیل: 14 بارمتەی تر ئازادکران

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند 14 بارمتەی تری ئیسرائیل لەلایەن حەماسەوە ئازادکراون و رادەستی رێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی کراون. 

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە رێکخراوی خاچی سوورەوە بەدەستیان گەشتووە، 14 بارمتەی ئیسرائیلی و سێ بارمتەی بیانی رادەستی رێکخراوەکە کراون.

ئەمە بەشی سێیەمی ئازادکراوەکانی ئیسرائیلە لەلایەن حەماسەوە و لە دوو رۆژی رابردووشدا 26 بارمتەی ئیسرائیلییان ئازادکرد. تا ئێستاش نزیکەی 80 فەڵەستینی ئازادکراون.

ئاگربەستەکەی نێوان ئیسرائیل و حەماس تەنها دوو رۆژی ماوە و دەبێت تا کۆتایی ئاگربەست حەماس 50 بارمتە ئازاد بکات لەبەرامبەر ئازادکردنی 150 زیندانی فەڵەستینی لەلایەن ئیسرائیلییەوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار