نرخی کارەباى موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگی 2 دیاریکرا

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (2) شوبات دیاریکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتى کارەباى سلێمانى ئەمڕۆ چوارشەممە 28/2/2024 رایگەیاند؛ لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبون (ستییەکان) کۆبونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی شوبات (2) دیاریکرد کە بریتییە لە (254) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە بۆ ئەم مانگە نرخى هەر کیلۆواتێک کارەبا 254 دینار دەبێت و بەراورد بە مانگى کانونى دوەم مانگى (1) نرخەکە دابەزیوە و بۆ ئەو مانگە هەر کیلۆواتێک 270 دینار بو.

هەروەک کارەباى سلێمانى جەختیکردەوە کە پێویستە سەرجەم ستیيەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەو نرخەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن روبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار