پۆتین دیكتاتۆری دیاری سەدەی 21

8 مانگ لەمەوپێش



دلشاد تالەبانی

پۆتین، پێش كەوتنی سیستەمی سۆڤێتی كارمەندیكی بچوكی (كەی بی جی ) بوو لەئەڵمانی رۆژهەڵات. ماوەی زیاتر لە 24 ساڵە دەسەڵاتی گرتوەتەدەست و بەهیچ شێوەیەك ئامادەی دەستبەرداری نیە. لاسایی دیكتاتۆرە ناسراوەكان دەكاتەوەو بەڕێڕەوی ئەوندا هەنگاو دەنێت.هەموو كارێكیش ئەنجام دەدات بۆ مانەوەو تەنانەت لابەلاكردنی ئەوەی كەمترین ترسی لێ هەبێت وەك نەیار، یان كەمترین رەخنەی لێبگرن . هەموو ئۆپۆزسیۆنێك بەكرێگرتەو تێكدەرو توندڕەوو دەستی بێگانە وێنا دەكات. رووبەڕووی بەندكردن ، كوشتن، مردنی كتوپڕی نادیار، دەرمانخوارد كردن دەبنەوە، تەنانەت گەر پەنا بەرنە دەرەوەی روسیاش بەشێوەی فەرمی تەنها شوقەیەك و 2 ئەتومبێلی هەیە. بەڵام سامانەكەی بەدەیان ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت، كە لای چەند ئۆلیگاركێكی ملیاردێری نزیك بەون (كە لەدوای روخانی سیستەمی سۆڤیەتی، بەبەدەستهێنانی پرۆژەو موڵكی دەوڵەتی بەهاوكاری بەرپرسانی كۆنی سۆڤیەت بەرامبەر حیسە، بەخیرا سامانیان پیكەوەناو نفوزیان لەناو دەسەڵات پەرەیسەند). ئەو رێككەوت لەگەڵیان  لە 2004 بەدانی نیوەی دەستكەوتیان بەوو پشتگیری دەسەڵاتی . هەندێكیان وەك فلادیمەر لیتفینینكو كە راگری پەیمانگا بوو لە 1996 بڕوانامەی پێدا، هەروەها ئەركادی و بوریس روتنبرگ. ئەو ئۆلیگاركەی نەچووە ژێربار، بەندكرا وەك (میكائیل میریلاشڤیلی)، یان هەڵات، وەك بۆریس بیرۆزۆفسكی. ئەوەشیان كەمترین گومانی لێبكات كەزیانی پێدەگەیەنیت، چارەنووسی مردنە بەشێوەی جیا. تەلارێكیشی ئاشكرا بوو لەسەر دەریای رەش بەدەوری یەك ملیارو نیو دولار.

راگەیاندنی ئازادبوونی نیە و ئەوەشی بیەوێت هێندێك راستی دەربڕیت بەخیانەتی نیشتمانی تۆمەتبار دەكرێت. دادگاكان رەواڵەتین و بەفەرمانی ئەو حوكمەكان دەدەن و زۆری نهێنیە.

بەهەزاران كەس لەبەندیخانەكان توند كران. بەهۆی قسە، هەڵوێستێك، بەشداری لەخۆپیشاندانێك دژی سیاسەتی ئەو یان دژی گەندەڵی قسەیان كردبێت. لەخەڵكی پسپۆری یاسایی، رۆژنامەنوس، سیاسەتمەدار، رۆشنفكرو پسپوری بوارە جیاجیاكان. هەمووكات پێش هەڵبژاردنەكان، نەیارە بەهێزەكان بەشێوەیەك لەناودەبرێت یان تومەتی جۆراوجۆریان بۆ دروستدەكرێت. زۆر لەنەیارانی سیاسیش  كوژران، دەرمانخوارد كردن،  رووداو یان نەخۆشی سەیر چاوەڕوانیانە. هەر بۆ نموونە : ڤلادیمیر كرامورزا  دوو جار دەرمانخوارد كرا، پاشان حوكمی 25 سال بەناوی توندڕەوی و بڵاوكردنەوەی چەواشەو كاركردن بۆ رێكخراوی ناپەسەند، خیانەتكاری نیشتمانی. ئەلكسی نافالتی نەیارەی سەرسەختی پۆتین دەرمانخوارد كرا، پاشان لەبەندیخانە لەبەستەڵەكی باكور، گوایە لە 16ی ئەم مانگەی 2024 لەكاتی پیاسە كتوپڕ مردووە. كوشتنی سەرۆكی قاگنەر (یەگفینی بریگۆجین)، سێرگی سوشینكۆف دامەزرینەری جولانی لیبرالی.  رۆژنامەنوس ئانا بولیتكوفسكایا 2006. دەرمانخواردی ئەكسەندر لیتیفینینكۆ  بەبولونیوم 210. لێدانی یاساناس سیرغی ماكنیتسكی تامردن، كوژرانی چالاكەوان ستانلیسیلاڤ ماركینوڤ و ئەنستاسیا بابوروڤاو ئیلیا یاشین. رۆژنامەنوس ناتالیا ئەستیمروڤا. سیاسەتمەدار بوریس نیمتسۆف. پاول پلیچینكوڤ. ئەكساندەر بازاكۆڤ، ئەلكسی ماسیلۆڤ سەركردەی پێشوی هێزی زەمینی روسیا. بوریس نیمتسوف سەرۆكی پارتی بارناس. بوریس بیریزوفسكی لە 2013 لەلەندن. یاساناس ستانیسلاڤ ماركیلوف، بول خلیبنیكوف سەرنوسەری گۆڤاری فوریس، سیرغی ماگیتیسكی. مردنی گوماناوی یوری شیكۆشیكین، رۆژنامەنوس ڤلادیمەر سانگورگینی.

لەسەرمایەدارانی گەورەش، دیمیتری گولوشچاپوڤ پاش چوار رۆژ لە راكردنی باوكی تەرمەكەی دۆزرایەوە. یوری ورونۆف لەمەلەوانگەی مالەكەی كوژرابوو، لیونید شولمەن لەحەمام كوژرا، ئەلكساندەر ساببۆتین مردنی گوماناوی، یوگنی پالانت و هاوسەرەكەی لەماڵەوە لەموسكۆ بەچەقۆ كوژران، ئیڤان پیۆكورین لە نزیك دورگەی راسكی تەرمەكەی لەئاودا دۆزرایەوە، رائول ماگانوف لەنەخۆشخانە كەوتووەتە خوارەوە، ئەلكساندر تیولایكوف، ڤلادسیلاڤ ئاڤابف لەماڵەكەی كوژرا لەگەڵ كچ و ژنە دوگیانەكەی، لەئیسپانیا . سیرگی پروتوسنیا بەهەڵواسراوی دۆزرایەوەو كچ وژنەكەی بەچەقۆ كوژرابوون، فاسیلی ملنیكۆڤ بەچەقۆ كوژرا لەگەل دوو منداڵ و هاوسەرەكەی. ئەلكساندر تیولیایكۆڤ هەڵواسراو لەگەراجی ماڵ، مایكل واتفوردیش بەهەمان شێوە لەلەندن دۆزرایەوە. ئەناتۆلی گراشچنكۆبە رووداو، دیمتری زلنۆف گوایە لەپلەكانە كەوتووەتە خوارەوە ، ئیگۆر ناسوف مەرگی كتوپڕ، ئەندری كریوكفسكی كەوتەنە خوارەوە لەشاخ، دان راپاپورت كەوتنەخوارەوە لەخانوو، پاول شونیكۆڤ بەگوللە، نیكولای ماشگن لەدەریا لە پورتوریكو، تایتان كولندەر مردن لەخەودا، فیاچسلاف تاران كەوتنی هەلیكۆپتەر، گریگۆری كاشنۆڤ كەوتنەخاورەوە لەبالكۆن، پاول ئەتونوڤ كەوتنە خوارەوە لەئوتیل

لەپێش هەڵبژاردنەکەش (كە رەوالەتی بوو هەر خۆی كاندیدبوو ئەوانی تری پێش هەڵبژاردن لەناوبرد یان بەبیانویەك گیران یاخود بەپاساوێك رێگایان پێ نەدرا (بەتایبەت ئەوانەی نەیاری راستەقینەن). كومیسیۆنی هەڵبژاردن سەر بە پۆتین، كاندیدبوونی بوریس نادیجینی رەتكردەوە، گوایە كۆكردنەوەی ئیمزای 100 هەزاری كاندیدبوون نایاسایی بووە ، هەرچەند دەیان هەزاریش لەوە زیاتر ئیمزایان كردووە، دادگای باڵا و دەستوریش هەر سەر بە پۆتینن، بۆیە هەڵبژاردنەوەی پۆتین رەوالەتی و مسۆگەر بوو لە 15ی ئازاری 2024.


place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار