داعش بە درۆن هێرش دەکاتە سەر بارەگایەکی حەشدی عەشائیری

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

داعش بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بارەگایەکی سەر بە هێزەکانی حەشدی عەشائیری لە بیابانەکانی ئەنبار دەکاتە ئامانج، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێ بکەوێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 13-8-2024 یەکێک لە بارەگاکانی حەشدی عەشائیری لە بیابانەکانی پارێزگای ئەنبار لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج.

 هێزەکانی سەر بە شێخ مەندول جوغیفی، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: بارەگای هێزی شێخ مەندول سەتم لە ناوچەی جەباب لە بیابانی ئەنبار بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە نارنجۆکی دەستی هەڵگرتبوو، هێرشی کراوەتە سەر.

درۆنەکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە هێرشەکەی پێ ئەنجام دراوە و هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار