هاوڵاتییەکی خەڵکی دهۆک لە ئیستەنبووڵ "بە چەقۆ" کوژرا
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هاوڵاتییەکە خەڵکی سنووری پارێزگای دهۆکە و لە شاری ئیستەمبووڵی وڵاتی تورکیا بە ١٢ کەسەوە بە چەقۆ لە دڵیان داوە و کوژرا.
بەپێی زانیارییەکان شەڕەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە،١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، لە شاری ئیستەمبووڵ هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری دهۆک کوژرا بە ناوی حەکیم لوقمان، لە ڕووداوەکەشدا دوو کەسی دیکە بریندارن.
تائێستا هۆکاری شەڕەکە دیار نییە، بەڵام بە ١٢ کەسەوە هێرشکراوەتە سەر هاوڵاتی حەکیم لوقمان و بە چەقۆیەک لە دڵیان داوە و مردووە، هەر لە کاتی شەڕەکەدا حەکیم لوقمان، ئامۆزایەک و برازایەکی لەگەڵدا بوو ئەوانیش بریندار کراون، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون و تۆمەتبارانی ڕووداوەکەش هەڵهاتوون.
حەکیم لوقمان پێشانگەی ئۆتۆمبێلی هەیە و لە دووبەیەوە گەڕاوەتەوە ئیستەنبووڵ و لەوێ تووشی ئەو شەڕە بووە و کوژراوە، هەروەها کەسوکاری حەکیم لوقمان بۆ گەڕانەوەی تەرمەکەی و بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە بەرەو تورکیا بەڕێکەوتوون،
حەکیم لوقمان، خەڵکی شارەدێی کەلەکچی سنووری پارێزگای دهۆکە و تەمەنی ٤٥ ساڵ بوو، خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە و خاوەنی پێشانگەی ئۆتۆمبێلە.
سەرچاوە، ڕووداو