بەرەی گەل ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەكاتەوە و سكاڵا تۆمار دەكات
2 مانگ لەمەوپێش
بەرەی گەل:
-ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان رەتدەكەینەوە و سكاڵا تۆمار دەكەین
- ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەنگی دەنگدەرانی بەرەی گەل نيه
- پێشێلكاریەكی زۆر كراوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
- كۆمسیۆن و یۆنامیمان لە پێشێلكاریەكان ئاگادار كردوەتەوە
فێنك ئەحمەد سەرپەرشتیاری دامەزراوەی هەڵبژاردنی بەرەی گەل رایگەیاند ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان رەتدەكەنەوە و سكاڵا تۆمار دەكەن.
سەرپەرشتیاری دامەزراوەی هەڵبژاردنی بەرەی گەل لە لێدوانێكدا رایگەیاند ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەنگی دەنگدەرانی بەرەی گەل نيه و لەسەر پێشێلكاریەكان و ئەنجامی هەڵبژاردن سكاڵا تۆمار دەكەن.
باسی لەوەشكرد پێش هەڵبژاردن جموجۆڵی گوماناویان دەبینی و كۆمسیۆن و یۆنامیان لێ ئاگادار كردۆتەوە و هەروەها لە رۆژانی هەڵبژاردنیشدا ترس و تۆقاندن و پێشێلكاری زۆر كراوە.
رونیكردەوە، ئێمە بەم ئەنجامان رازی نین و دەنگی دەنگدەرانی ئێمە نیە و گۆڕانكاریەكی زۆری بەسەردا هاتووە و سكاڵا تۆمار دەكەین لە دادگای هەڵبژاردن و بە دواداچون دەكەین بۆ دەنگەكانمان.
باسی لەوەشكرد كه لە رۆژی هەڵبژاردن لە هەر چوار بازنەكە سكاڵايان كردوە سەبارەت بەو پێشێلكاریانەی كە كراوە وەك بردنە ژوورەوەی موبایل و چونە ژورەوەی خەڵك لەگەل دەنگدەردا، سەرەڕای چەند پێشێلكاریەكی تر و سكاڵای ئێستاشمان لەسەر ئەنجامی دەنگدانە كە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاندوە.