ماڵى بازرگانێک بە شێوەى موعجیزە لە ئاگرەکەى لۆس ئەنجلۆس ڕزگاری بووە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



ــ نرخى خانوەکە بایی ٩ ملیۆن دۆلارە،  ڕووبەرەکەی ٤٢٠٠ پێی چوارگۆشەیە

ــ بە شێوەیەک دیزاین کراوە  بەرگەی بوومەلەرزە سەقفەکەى بەرگەى ئاگر دەگرێت

ــ لە ئاگرەکەى لۆس ئەنجلۆس، تا ئێستا ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە

بەپێى ئەو وێنانەى لە ئاسمانەوە گیراون، ماڵێک لەگەڕەکێکى لۆس ئەنجلۆس نیشان دەدەن، سەرەڕای ئاگرکەوتنەوەکان کە هەموو ماڵەکانی نزیکیان بۆتە خۆڵەمێش، بەڵام تەنها ئەو خانوە سێ نهۆمیە هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە.
خانوەکە هی بازرگانێکی ئەمریکیە بەناوى دەیڤید شتاینەر، نرخەکەى بایی ٩ ملیۆن دۆلارە،  ڕووبەرەکەی ٤٢٠٠ پێی چوارگۆشەیە و ٤ ژووری نوستنى تێدایە.
لە کاتێکدا ئاگرى کێوەکانی لۆس ئەنجلۆس هەموو شتێکی لە ڕێگاکەیاندا سوتاندو کردنى بەخۆڵەمێش،  بەڵام ماڵە سێ نهۆمیەکەی ئەو بازرگانە بەپێوە ماوەتەوەو بە شێوەیەکی موعجیزە هیىچى لێنەهاتووە.

ئەو خانووە  بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە بەرگەی بوومەلەرزە بگرێت و بیناسازییەکی زۆر تۆکمەی هەیە، لەوانە دیواری بەرد و سەقفەکەى بەرگەى ئاگر دەگرێت.
نزیکەى هەفتەیەکە لە لۆس ئەنجلۆسی لە هەردوو لای ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئەو شارە ئاگرێکى بەهێزو فراوان کەتوەتەوە، تا ئێستا ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٠ هەزار بینای لەناوبردووە و پێشبینی دەکرێت ئەو ژمارانە بەرزببنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار