سەرۆکی ئیسڕائیل: ترامپ لەگەڵ سەرکردەکانی سعودیە و میسڕدا کۆدەبێتەوە

23 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل دەڵێت سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی میسڕ عەبدلفەتاح سیسی و ئەگەری هەیە لەگەڵ شازادەی جێنشینی عەرەبستانی سعودیە محەمەد بن سەلمانیشدا کۆببێتەوە.
لێدوانەکە ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل، وەکو وەڵامێک هات بۆ پرسیارێک سەبارەت بە پێشنیارەکەی ئەمدواییانەی ترامپ بۆ گرتن و گەشەپێدانی کەرتی غەززە.

سەرۆکی ئیسرائیل باسی لەوە نەکرد کۆبوونەوەکان لە کوێ ئەنجام دەدرێن، هەروەها باسی لە ناوەڕۆکی بابەتەکانیش نەکرد. ئاماژەی بەوەدا دۆناڵد ترامپ بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ پاشای ئوردن عەبدوڵادا کۆببێتەوە.
هێرزۆگ وتیشى: ئەمانە هاوبەشێکن کە دەبێت گوێیان لێبگیرێت، دەبێت قسەیان لەگەڵدا بکرێت. دەبێت ڕێز لە هەستییان بگرین و بزانین چۆن پلانێک دابنێین کە لە داهاتوودا بەرگە بگرێت.

عەرەبستانی سعودیە پێشنیارەکەی سەرۆک ترامپی بۆ غەززە ڕەت کردووەتەوە. ڕۆیتەرز پێشتر بڵاویکردەوە کە پاشا عەبدوڵای ئوردن بە نیازە لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ ترامپ پێی بڵێت کە پێشنیارەکەی دەبێتە هۆی توندڕەویی و بێسەروبەری لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاودەکاتەوە، هەروەها ئاشتی ئوردن لەگەڵ ئیسڕائیلدا دەخاتە مەترسییەوە.
لەهەفتەى ڕابردوودا، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، دەیەوێت ئەمەریکا خاوەندارێتی کەرتی غەززە بکات، دوای ئەوەی داوای کرد فەلەستینییەکان لەو ناوچە بە جەنگ وێرانبووە بگوازرێنەوە بۆ وڵاتانی دراوسێی ئوردن و میسر.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەى ڕابردوو، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی ترامپ ڕایگەیاند، "ئەمەریکا کەرتی غەززە دەگرێتەدەست و کار بۆ نۆژەنکردنەوەی دەکات."
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەدان هەزار فەلەستینی لە باشووری غەززە بەرەو باکوور گەڕانەوە سەر ماڵەکانیان، دوای ئەوەی ئیسرائیل ڕێگەی بە گەڕانەوەی خەڵک دا لە چوارچێوەی ئاگربەستێک لەگەڵ حەماس بۆ ئازادکردنی بارمتەکان.

ترامپ ئاماژەی بەوەشکرد، "دەیەوێت گەشە بە ناوچەکە بدات و ببێت بە ناوچەیەکی گەشتیاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار